داوا ده‌کرێت زمانی هه‌ورامی بخرێته‌ ناو سیسته‌مى خوێندنه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- گرووپى خۆبه‌خشى خروماڵ له‌ سه‌ردانه‌که‌یان بۆ لاى پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه داوایان کرد ناحیه‌ى خورماڵ بکرێته‌ قه‌زا و زمانى هه‌ورامى له‌ پرۆگرامى خوێندندا جێگیر بکرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 7ی کانوونی دووهه‌می 2018 گرووپی خۆبه‌خشی خروماڵ سه‌ردانێکی بۆ لای پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌نجام دا و به‌ دوای کۆبوونه‌وه‌که‌ سامان نامیق لێپرسراوى گرووپى خۆبه‌خشى خورماڵ ڕای‌گه‌یاند: له‌و سه‌ردانه‌دا بۆ لاى پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه‌ داوامان کردووه‌ که‌ ناحیه‌ى خورماڵ بکرێته‌ قه‌زا بۆ ئه‌وه‌ى جارێکى‌تر کۆمه‌ڵێک خزمه‌تگوزارى هه‌یه‌ بۆى دابین بکرێت.

ناوبراو وتیشى: هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌دا داوامان کردوووه‌ که‌ زمانى هه‌ورامى له‌ ناو پرۆگرامى په‌روه‌رده‌ و فێرکردن جێگیر بکرێت، هه‌روه‌ها ئه‌و کێشه ‌و گیر و گرفتانه‌مان بۆ چاره‌سه‌ر بکرێت که‌ خورماڵ و هه‌ورامان له‌ ڕووى ئیداری و خزمه‌تگوزارییه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووى بوونه‌ته‌وه‌.

سامان نامیق ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کرد که‌ ئازاد تۆفیق پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه‌ پشتگیریی داواکارییه‌کانى کردوون و به‌ڵێنى پێداون که‌ به‌دواداچوون بۆ گرفته‌کانیان بکات و له ‌ڕێگه‌ى حکوومه‌ت و په‌رله‌مان و وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌کانه‌وه‌ هه‌وڵى چاره‌سه‌رکردنیان بدات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50897

Your Comment

You are replying to: .
captcha