هه‌واڵگریی عێراق ورده‌كاریی نوێ له‌باره‌ی بۆردومان كردنی داعش له‌ سووریا بڵاو ده‌كاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ورده‌کاریی نوێ له‌باره‌ی بۆردومان کردنی داعش له‌ سووریا بڵاو ده‌کاته‌وه‌ و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی عێراق باره‌گایێكی داعشیان له‌ ناوچه‌ی سووسه‌ له‌ ڕۆژئاوای سووریا كرده‌ ئامانج و به‌هۆیه‌وه‌ پشێوی و ئاڵۆزییێكی زۆری له‌ ڕیزه‌كانی داعش دروست كردوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 8ی کانوونی دووهه‌می 2019 ئه‌بوو عه‌لی به‌سری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هه‌واڵگری له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له‌ لێدوانێكی ڕۆژنامه‌ڤانیدا گوتی: "له‌ ئه‌نجامی بۆردومان كردنی باره‌گایێكی داعش له‌ ناوچه‌ی سووسه‌ له‌ ڕۆژئاوای سووریا له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی عێراق 30 كه‌س له‌ پلانگێڕان و خۆكوژرانی داعش كوژران".

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هه‌واڵگری له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ده‌ڵێت: "پێشتر یه‌كه‌كانی چاودێری و شیكردنه‌وه‌ له‌ شانه‌ی هه‌ڵۆكانی هه‌واڵگری زانیاریان هه‌بوو كه‌ ژماره‌یێک له‌ فه‌رمانده‌كانی داعش له‌ ناوچه‌ی سووسه‌ كۆ ده‌بنه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی پلاندانان بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق له ‌ڕێگه‌ی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو له‌سه‌ر سنووری عێراق- سووریا."

ئه‌بوو عه‌لی به‌سری گوتیشی: ''ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ پشێوی و ئاڵۆزی زۆری له‌ ڕیزه‌كانی داعشدا دروست كردوووه‌ و گومانی خستوووه‌ته‌ دڵیان به‌تایبه‌تی كۆبوونه‌وه‌كه‌ زۆر نهێنی بوووه‌ بۆیه‌ دوای بۆردومانه‌كه‌ داعش هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستگیركردنی دژی تاكه‌كانی خۆی ده‌ست پێكردوووه‌''.

ناوبراو هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "له ‌ئه‌نجامی بۆردومان كردنی باره‌گاكه‌ی داعش له‌ ناوچه‌ی سووسه‌ له‌ سووریا ژماره‌یێک سه‌ركرده‌ی داعش كوژراون دیارترینیان:

1. مه‌حموود عوێد وایر كه‌ربوولی، والی فورات، خه‌ڵكی قه‌زای قائیمه‌، به‌رپرسی هه‌ڵمه‌ته‌كانی ده‌ستگیركردن و كوشتنی هێزه‌كانی پۆلیس و سوپا بوووه‌ له‌ قائیم.

2. ئه‌بوو یه‌عقووب محه‌ممه‌دی به‌رپرسی سه‌ربازی و هێرشكردن بوووه‌ به‌ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو.

3. ئه‌بوو عه‌زام كه‌ربوولی به‌رپرسی كه‌رتی سووسه‌ و باگۆز بوووه و خه‌ڵكی قه‌زای قائیمه‌.

4. ئه‌بوو عه‌زام حه‌ردانی والی شه‌رعی ئه‌نبار و به‌رپرسی خۆكوژان بوووه‌ له‌ كه‌ناره‌كانی فورات.

5. ئه‌حمه‌د حه‌مزه‌ عه‌بدوڵڵا نووردوش داغستانی ئه‌میری خۆكوژان بوووه‌ له‌ فورات.

6. خه‌تاب محیی محه‌ممه‌د محه‌ممه‌دی خه‌ڵكی قائیمه و به‌رپرسی ئاماده‌سازی و گواستنه‌وه‌ بوووه‌ له‌ فورات.

7. ئه‌بوو جابری عێراقی به‌رپرسی سه‌ربازی تیپی كه‌واسر بوووه‌ له‌ سووسه‌ و یاریده‌ده‌ری عه‌لی سه‌عد خه‌لیفه‌ سه‌لمانی بوووه‌.

8. ئه‌بوو ئیسلام سه‌ركرده‌ بوووه‌ له‌ ده‌سته‌ی جه‌نگی ڕێكخراوی داعش و خه‌ڵكی قائیمه.

9. موئه‌یه‌د ستار فه‌رحان عه‌زاوی ئه‌میری كه‌تیبه‌ی 111 تایبه‌تی پاڵپشت بوووه‌.

10. محه‌ممه‌د عه‌بدوڵڵا ڕووس چیچانی، پێشتر له‌ مووسڵ بوووه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕووداو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50895

Your Comment

You are replying to: .
captcha