به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، یه‌كێتی كه ساڵێک زیاتره به بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ پارتی هه‌وڵی ئاسایی كردنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌دات، واژۆی ئاماده‌بوونی له چه‌ند ئه‌ندامێكی عه‌ره‌ب و توركمان وه‌رگرتوووه و پێداگیری ده‌كات له‌سه‌ر لادانی تاڵه‌بانی و دانانی كه‌سێكی دیكه له شوێنه‌كه‌ی.
ئه‌ندامانی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان ده‌رکردنی حوکمی زیندانی شه‌ش مانگه بۆ ڕێبوار تاڵه‌بانی له‌لایه‌ن دادگای که‌رکووکه‌وه به به‌ڵگه ده‌هێننه‌وه و جه‌خت ده‌که‌نه‌وه که ئه‌و حوکمه ده‌توانێت پاشهاتێکی نێگه‌تیڤ و هه‌ڵپه‌ساردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووکی به‌دواوه بێت و ده‌بێ بۆ ڕێگری له‌و بابه‌ته هه‌ر چی زوووه سه‌رۆکێکی نوێ بۆ ئه‌و ئه‌نجومه‌نه دیاری بکرێت.
ڕه‌وه‌ند مه‌ڵا مه‌حموود جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی دووی یه‌كێتی له که‌رکووک گوتی: "ئێمه پێمانوایه ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووک گرینگیی خۆی هه‌یه، ئێستا كه پارێزگار عه‌ره‌به ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌ن و سه‌رۆكی نه‌مینێ كاری نایاسایی هاوشێوه‌ی به‌عه‌ره‌بكردن ده‌كات، ئه‌نجومه‌ن ده‌بێ كارا بكرێته‌وه چوونكه به‌م دۆخه‌ی ئێستاشیه‌وه توانیویه‌تی ڕێگری له به‌عه‌ره‌بكردنی شاره‌كه بگرێت".
هێشتا ئیداره و بانک و فه‌رمانگه حكومییه‌كانی كه‌ركووک كار به واژۆی ڕێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووک ده‌كه‌ن و پارێزه‌رانی ڕێبوار تاڵه‌بانی ڕایانگهیاندوووه: "بڕیاری گرتنی ڕێبوار تاڵه‌بانی له 12-12-2018 ده‌رچوووه دوای تێپه‌ڕبوونی 30 ڕۆژ له ده‌رچوونی ئه‌و بڕیاره، ئه‌گه‌ر تانه‌ی لێنه‌درێت ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه به‌ڵام کاک رێبوار تانه‌ی له بڕیاره‌كه داوه بۆیه جارێكی دیكه پارێزه‌ره‌كانی ده‌چنه‌وه دادگا بۆ پێداچوونه‌وه و ده‌بێ ئێمه چاوه‌ڕیی ئه‌و بڕیاره بكه‌ین چوونكه بڕیاری كۆتایییه."
عیرفان كه‌ركووكی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووک ده‌ڵێت: زۆربه‌ی زۆری ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن له كه‌ركووک نین، ئه‌وه‌ی ئێستاش باس ده‌كرێ له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه و لادانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن، ڕێكکه‌وتنی له‌سه‌ر نییه و خزمه‌ت به ئێستای كه‌ركووک ناكات، وا باشتره بیر له خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كه‌ركووک بكرێته‌وه نه‌ک هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆست، پێمان وانییه بتوانن نیسابی یاسایش ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment