به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، خولووسی ئاکار وه‌زیری به‌رگریی تورکیا له لێدوانێکدا ئاماژه به لێدوانی ئه‌مدواییه‌ی جۆن بۆڵتۆن ڕاوێژکاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی ئه‌مریکا له‌باره‌ی کوردی سووریا و پاراستنی ئه‌وان له به‌رانبه‌ر هێرشی تورکیا ده‌کات و ڕایده‌گه‌یێنێت: خه‌باتی ئێمه دژ به تیرۆریستانی په‌كه‌كه/ یه‌په‌گه و داعشه كه مه‌ترسی بۆ سه‌ر برا توركمان و عه‌ره‌ب و كورده‌كانمان و هه‌موو كۆمه‌ڵگه ئایینی و ئیتنیكییه‌كان دروست ده‌كه‌ن. خه‌باتی توركیا دژ به برا كورده‌كان نییه كه سه‌دان ساڵه هه‌مان جوگرافیا و هه‌مان نان پێكه‌وه به‌ش ده‌كه‌ن.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا گوتیشی: په‌كه‌كه/ یه‌په‌گه هه‌رگیز نابنه نوێنه‌ری كوردان. ئه‌و ڕێكخراوه تیرۆریستییه مه‌ترسییه بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه و ڕێگره له گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی سووری بۆ وڵاته‌كه‌یان به‌تایبه‌تی كورده‌كان.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ینی ئاکیتی تورکیا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment