خولووسی ئاكار: خه‌باتی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ کورد نییه‌

به‌شی تورکیا- وه‌زیری به‌رگریی توركیا کاردانه‌وه‌ به‌ لێدوانی جۆن بۆڵتۆن پیشان ده‌دات و ده‌ڵێت: خه‌باتی توركیا دژ به‌ كورده‌كان نییه‌ كه‌ سه‌دان ساڵه له‌ جوگرافیایێکی هاوبه‌شدا پێكه‌وه‌ ده‌ژین.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، خولووسی ئاکار وه‌زیری به‌رگریی تورکیا له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ به‌ لێدوانی ئه‌مدواییه‌ی جۆن بۆڵتۆن ڕاوێژکاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی ئه‌مریکا له‌باره‌ی کوردی سووریا و پاراستنی ئه‌وان له‌ به‌رانبه‌ر هێرشی تورکیا ده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: خه‌باتی ئێمه‌ دژ به‌ تیرۆریستانی په‌كه‌كه‌/ یه‌په‌گه‌ و داعشه‌ كه‌ مه‌ترسی بۆ سه‌ر برا توركمان و عه‌ره‌ب و كورده‌كانمان و هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ ئایینی و ئیتنیكییه‌كان دروست ده‌كه‌ن. خه‌باتی توركیا دژ به‌ برا كورده‌كان نییه‌ كه‌ سه‌دان ساڵه‌ هه‌مان جوگرافیا و هه‌مان نان پێكه‌وه‌ به‌ش ده‌كه‌ن.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا گوتیشی: په‌كه‌كه‌/ یه‌په‌گه‌ هه‌رگیز نابنه‌ نوێنه‌ری كوردان. ئه‌و ڕێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌ مه‌ترسییه‌ بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌ و ڕێگره‌ له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی سووری بۆ وڵاته‌كه‌یان به‌تایبه‌تی كورده‌كان.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی ینی ئاکیتی تورکیا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50875

Your Comment

You are replying to: .
captcha