به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، د. غالب محه‌مه‌د په‌رله‌مانتاری گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووکدا بڵاوی كردۆته‌وه که ماوه‌یێکه باس له دۆخی داراییی هه‌رێم له ساڵی نوێ‌دا ده‌كرێت كه باش نابێت و هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی پارتی له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقدا ڕێككهوتوووه به هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی که‌رکووک له ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهان و له‌م مانگه‌وه 90 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ئه‌و شاره له ڕێگه‌ی بۆری هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌نارده‌ی توركیا كراوه.
ناوبراو ڕاشیگهیاندوووه: هیچ كه‌سێک نازانێت ئه‌م ڕێككه‌وتنه كێ سودمه‌ند ده‌بێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پارتی له ڕێگه‌ی وه‌زیری داراییی عێراقه‌وه هه‌وڵی نه‌داوه ڕێژه‌ی (12.67%)ی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم زیاد بكات كه ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت پارتی نایه‌وێت نه‌وت ڕاده‌ستی عێراق بكات و دۆخی داراییی هه‌رێم باش بێت.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان ئاشكراشی كردوووه: ئێستا ڕۆژانه حكوومه‌تی هه‌رێم (430) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كات، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م داهاتی ناوخۆ ده‌توانرێ مووچه بدرێت بۆ نموونه داهاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی (114) ملیار دینار بوووه له ساڵێكدا، به‌مه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه كه ده‌توانرا و ده‌توانرێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به بێ پاشه‌كه‌وت بدات كه‌چی له ساڵی ڕابردوودا به پاشه‌كه‌وتیشه‌وه 9 مانگ مووچه دراوه.
سه‌رچاوه: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment