کوردپرێس:
شێخ خالید مەلا لەو بارەیەوە بە کەناڵی تەلەڤزیۆنی "الاتجاە"ی وتووە بابەتی گەڕانەوەی هێزی ئەمریکی بۆ عێراق پێوەندیی بە ساڵی 2014 و هاتنی داعش بۆ عێراق نییە بەڵکوو هاتنی ئەمریکا عیلاقەی بە کۆمەڵێک هۆکاری نێوخۆیی و دەرەکییەوە هەیە.
ناوبراو ڕوونیشی کردەوە: یەک لەو هۆکارانە دەگەڕێتەوە بۆ هەڵوێستی کورد و سوننەی عێراق کە حەز بە چوونەدەرەوەی هێزی ئەمریکی لە عێراق ناکەن. لە بەر ئەوەی بڕوایان وایە بوونی هێزی ئەمریکی لە عێراق گەرەنتییە بۆ پاراستنی گیانی ئەوان هەر بەو بۆنەیەشەوە پشتیان بە ئەمریکییەکان بەستووە هەر بەو بۆنەیەشەوە لە بەرانبەر سەدانەکەی ئەم دواییەی ترەمپ بۆ عێراق هیچ هەڵوێست و کاردانەوەیێکیان نەبوو.
"الملا" لە بارەی هۆکارە دەرەکییەکانیشەوە وتی: کۆمەڵێک وڵاتی هەرێمی لە کەنداوی فارس حعز بە بوونی عێراقی بە دەسەڵات و خاوەن سوپای بەهێز ناکەن.
Your Comment