به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌بووبه‌كر هه‌ڵه‌دنی له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: هیچ یاسایێک نییه که واده‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان و پێكهێنانی حكوومه‌ت له دوای هه‌ڵبژاردن دیاری بكات، پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كات به‌هۆی ناكۆكییه‌كانی هه‌ر دوو لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم تا ناوه‌ڕاستی مانگی نیسانی داهاتوو درێژه بكێشێت.
ناوبراو گوتیشی: "به‌داخه‌وه له خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه فراكسیۆنه‌كان په‌نا بۆ ئه‌م نه‌ریته ده‌به‌ن به هێشتنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به كراوه‌یی تاوه‌كوو ئه‌و كاته‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان له دانووستانه‌كاندا ده‌گه‌نه ڕێككه‌وتن بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت و دابه‌ش كردنی پۆسته‌كانی په‌رله‌مان و حكوومه‌ت، ئێمه هیچ مادده‌یێكی یاسایییمان له هیچ یه‌ک له یاسا به‌ركاره‌كانی هه‌رێم و په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌ماندا نیيه كه واده‌یێكی ده‌ستنیشان كردبێت بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت و ڕێوشوێنه‌كانی‌تر".
هه‌ڵه‌دنی گوتیشی: "به‌م هۆیه‌وه هه‌موو فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان چاوه‌ڕوانی مه‌رحه‌مه‌تی لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كه‌ن كه بگه‌نه ڕێككه‌وتن، ئه‌وكات كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان ده‌ست پێبكاته‌وه".
ئه‌بووبه‌كر هه‌ڵه‌دنی له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌وان وه‌ک لایه‌نێكی ئۆپۆزیسیۆن به‌رامبه‌ر دواكه‌وتنی كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان گوتی: "له خولی پێشووی په‌رله‌مان چه‌ند ڕێگایێكمان گرته‌به‌ر له سه‌ردانی كردنی لایه‌نه سیاسییه‌كان و مانگرتنی په‌رله‌مانتاران و گوشاركردن له حزبه‌كان به‌ڵام به ئه‌زموونی ئێمه له خولی پێشوو ئه‌م ڕێكارانه ئاكامێكی وای نه‌بوو، ئه‌وه‌ی ئێستا كه پڕۆسه‌كه‌ی قورس‌تر كردوووه بابه‌تی ناكۆكیی نێوان ئه‌و لایه‌نانه‌یه كه ده‌یانه‌وێت به‌شداری له حكوومه‌ت بن ".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان پێشبینی ده‌كات پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت ماوه‌ی چه‌ند مانگێكی‌تر درێژه بكێشێت و له‌وباره‌یه‌وه زیادی کرد: "به‌داخه‌وه ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ر دوو لایه‌نی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كاریگه‌ریی سه‌ره‌كی كردوووه‌ته سه‌ر دواخستنی دانووستانه‌كان و پێكنه‌هێنانی حكوومه‌ت و دیاری كردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان، ئێستاش كێشه‌كانی نێوانیان له‌سه‌ر ئاستی عێراق و پارێزگای كه‌ركووک و ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان وای كردوووه سستییێک له ڕه‌وتی دانووستانه‌كان دروست ببێت كه ئێستا بیر له ڕێگاچاره‌ی‌تر ده‌كه‌نه‌وه له ڕاكێشانی كارتی دوو ئیداره‌یی و ئۆپۆزسیۆن بوون له‌لایه‌ن یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری كردوووه".
هه‌ڵه‌دنی ڕاشی‌گه‌یاند: "تێڕوانینی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌ر زۆربه‌ی بابه‌ته‌كانی نێوانیان جیاوازه و ئێستا چه‌ندین ته‌نگژه‌ی سیاسی له نێوانیان دروست بوووه كه ئه‌وه‌ش وا ده‌كات پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت تا ناوه‌ڕاستی مانگی نیسانی داهاتوو درێژه بكێشێت".
نزیكه‌ی 100 ڕۆژ به سه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان تێپه‌ڕ ده‌بێت، خولی نوێی په‌رله‌مانی كوردستان له ڕۆژی 6ی تشرینی دووه‌می ڕابردوو یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجام دا و په‌رله‌مانتارانی خولی نوێ سوێندی یاسایی‌یان خوارد و سه‌رۆكی كاتی په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌كه‌ی به كراوه‌یی هێشته‌وه تا ئه‌و كاته‌ی لایه‌نه براوه‌كان ده‌گه‌نه ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر دیاری كردنی پۆسته‌كان و پێكهێنانی حكوومه‌ت له نێو خۆیاندا.
یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان كه خاوه‌نی پێنج كورسی په‌رله‌مانه له‌گه‌ڵ دوو لایه‌نی‌تری نێو په‌رله‌مان ئۆپۆزسیۆن بوونی خۆیان ڕاگه‌یاندوووه و به‌شداری له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناكه‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment