له‌یلا گۆڤه‌ن له‌ زیندانه‌وه‌: ده‌مه‌وێت شه‌ڕ بوه‌ستێت و ئیتر چاوه‌کان فرمێسک نه‌ڕێژن

به‌شی تورکیا- سه‌بیحه‌ ته‌میزکان کچی له‌یلا گۆڤه‌ن ڕایده‌گه‌یێنێت: "دایکم پێی وتووم خه‌ون و خواستم ئه‌وه‌یه شه‌ڕ بوه‌ستێت و‌ ئیتر چاوه‌کان فرمێسک نه‌ڕێژن".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌یلا گۆڤه‌ن هاوسه‌رۆکى کۆنگره‌ى کۆمه‌ڵگه‌ى دیموکراتیک (که‌جه‌ده‌) و په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ى جۆله‌مێرگ بۆ نه‌هێشتنى گۆشه‌گیری له‌سه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجالان ڕێبه‌ری په‌که‌که‌ ماوه‌ى 2 مانگه‌ له‌ چالاکیى مانگرتنی بێسنووردایه‌.

سه‌بیحه‌ ته‌میزکانی کچی باسی له‌یلا گۆڤه‌ن ده‌کات که‌ ڕۆژی 31ی کانوونی یه‌که‌می ساڵی ڕابردوو چاوی به‌ دایکى که‌وتوووه‌ و ڕای‌گه‌یاندوووه‌: "دایکى له‌ ڕووی جه‌ستییه‌وه‌ باش دیاره‌ و کاتێک بینویه‌تى ته‌نانه‌ت توانیویه‌تى به‌ پێوه‌ ڕابوه‌ستێت "به‌ڵام باری ته‌ندروستیى چوووه‌ته‌ قۆناغێکى مه‌ترسیداره‌وه‌. ئیتر زه‌ختى داده‌به‌زێت و بێحاڵ ده‌بێت، سه‌ری ژان ده‌کات و گێژ ده‌بێت".

سه‌بیحه‌ ته‌میزکانی ئاماژه‌ی به‌وه ‌داوه‌: "له‌ ئێستادا دایکم به‌ ڕووناکی، بۆن و ده‌نگ زۆر هه‌ستیار بوووه‌ و تووشی ئازاری گه‌ده‌ بوووه‌. ئێستا ئاوی سوێر و شیرین و ڤیتامینی پێده‌درێت. ڤیتامینی B1شی پێده‌درێت و سه‌رباری ئه‌وه‌ى مه‌ترسیی سه‌ر ژیانى زۆر نییه‌ به‌ڵام ئێمه‌ ده‌ترسین و له‌ نیگه‌رانیداین که‌ نه‌کا له‌ناکاو هه‌واڵێکى خراپمان پێ بگات چوونکه‌ ئیتر ئێستا مانگرتنه‌که‌ى له‌ 60هه‌مین ڕۆژدایه‌ و دۆخی چوووه‌ته‌ ئاستێکى مه‌ترسیداره‌وه‌".

ته‌میزکان له‌سه‌ر کاریگه‌رییه‌کانى چالاکی و پشتیوانییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ بۆ زیندانییه‌کان وتى: "له‌ چوارچێوه‌ى داواکه‌ى دایکمدا له‌ یه‌کتر کۆ بوونه‌ته‌وه‌ و له‌ زیندانه‌کانى‌تریشدا چالاکیى مانگرتن ده‌ستی پێکردوووه‌. له‌ ده‌ره‌وه‌ش چالاکییه‌کانى پشتیوانی کردن به‌ڕێوه‌ ده‌چن به‌ڵام پێویستی به‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ ده‌نگێکى به‌هێزتر به‌رز بکرێته‌وه‌، مانگرتن له‌ خواردن چوووه‌ته‌ ئاستێکى مه‌ترسیدار و قه‌یراناوییه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌نجامێکى خراپ ڕوو نه‌دات کێ چیى له‌ ده‌ست دێت با ئه‌نجامی بدات".

کچه‌که‌ی له‌یلا گۆڤه‌ن ئاماژه‌ی به‌وه ‌داوه:‌ "دایکم ده‌ڵێت داواکه‌ى ڕێگا بۆ ئاشتى کۆمه‌ڵایه‌تى ده‌کاته‌وه‌. تاکه‌ خه‌ون و خواستى ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئیتر چاوی که‌س فرمێسک نه‌ڕێژێت. من بۆ باردۆخی ئه‌و له‌ ترس و نیگه‌رانیدام. با ئێمه‌ ببین به‌ ده‌نگی له‌یلا گۆڤه‌ن و هه‌ڤاڵه‌کانى".

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی فورات نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50841

Your Comment

You are replying to: .
captcha