بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسێكى رووسى ئاشكراى ده‌كات كه ئه‌مه‌ریكا جگه له هه‌ولێر، هێزه كشاوهكهى سووریاى ره‌وانه‌ى بنكه‌ى عه‌ین ئه‌سه‌د كردووه له شارى ئه‌نبار.
ئاژانسى ئارتى رووسى له چه‌ند سهرچاوهیێكى ته‌ناهى عێراقه‌وه ئاشكراى كردووه، كه ئه‌مه‌ریكا جگه له هه‌ولێر به‌شێک له هێزه كشاوهكهى ره‌وانه‌ى ئه‌نبار كردووه.
ئه‌و سه‌رچاوانه‌ى كه زانیاری‌یان به ئاژانسه‌كه داوه گوتوویانه قسه‌كردن له‌سه‌ر رۆیشتنى هێزه كشاوهكهى ئه‌مه‌ریكا بۆ پارێزگاى هه‌ولێر ته‌واوى راستییه‌كه نییه، به‌ڵكوو به‌شێكى زۆری هێزه‌كه ره‌وانه‌ى بنكه‌ى عه‌ین ئه‌سه‌د و چه‌ند سهربازگهیێكى تر‌ى ئه‌مه‌ریكا كراوه له ئه‌نبار.
جیا له‌وه‌ش ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، هێشتا به‌شێكى زۆر له هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر سنوورى عێراق و سووریا ماونه‌ته‌وه و به‌ته‌واوى جووڵه‌یان پێ نه‌كراوه.
رۆژى 19ى دیسێمبه‌ر، دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا راىگه‌یاند كه هێزه‌كانى له سووریا ده‌كێشێته‌وه، هه‌رچه‌نده تا ئێسته ئه‌مه‌ریكییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌ستیان بهكشانهوهى هێزه‌كانیان نه‌كردووه.
به‌ڵام چه‌ند سهرچاوهیێكى تر له وڵاتانى تر دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه كه به‌شێک له هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا كشاونه‌ته‌وه و به‌ره‌و عێراق ره‌وانه كراون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment