به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی شه‌ممه 5ی کانوونی دووهه‌می 2019 چه‌ند وێنهیێكی نوێی جه‌نه‌رال ئۆستن ڕینفۆرد فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیی دژ به داعش له عێراق بڵاو كرابوووهوه كه به یاوه‌ریی جه‌لیل ڕوبێعی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا له شه‌قامی موته‌نه‌بی ناوه‌ڕاستی به‌غدا ده‌سووڕایه‌وه كه ئه‌وه‌ش تووڕه‌بوون و ناڕه‌زایی لێكهوتهوه.
له‌مباره‌یه‌وه حهمهدوڵڵا ركابی گوته‌بێژی فراكسیۆنی سائیروون له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه له ژماره‌یێک له میدیاكان ھه‌واڵی بوونی ھێزه‌كانی ئه‌مریكا له به‌غدا بڵاو كراوه‌ته‌وه و ڕاشگه‌یێندراوه كه ژماره‌یێک له‌و ھێزانه له شه‌قامی موته‌نه‌بی سووڕاونه‌ته‌وه.
حهمهدوڵڵا ركابی جه‌ختی كردوووه‌ته‌وه كه بوونی ھێزه‌كانی ئه‌مریكا له به‌غدا به‌ره‌نگاری ئیراده‌ی نیشتمانی، ھه‌روه‌ھا پێشێلكارییێكی نوێی سه‌روه‌ریی عێراقه و ھه‌ڵسوكه‌وتێكی خراپه بۆ ئاشكراكردنی ڕووی قێزه‌ونی ئه‌مریكا كه ھه‌موو یاسا و دابونه‌ریته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پێشێل ده‌كات.
گوته‌بێژی فراكسیۆنی سائیروون ڕاشیگهیاندوووه: "له كاتێكدا ئێمه ئه‌م ھه‌ڵسوكه‌وته ناڕه‌وایه‌ی ھێزه‌كانی ئه‌مریكا ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، داوا له حكوومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین ڕوونكردنهوهیێک له‌وباره‌یه‌وه بۆ گه‌لی عێراق و ڕای گشتی بڵاو بكاته‌وه."
سه‌رچاوه: Kurdistan TV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment