وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی هه‌رێمی کوردستان ئاماره‌کانى ساڵى ڕابردوو بڵاو ده‌کاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی هه‌رێمی کوردستان ئاماره‌کانى ساڵى ڕابردوو بڵاو ده‌کاته‌وه‌ و به‌پێی ئاماره‌کانى ئه‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه‌ له‌ ساڵى ڕابردوودا زیاتر له‌ 800 هه‌زار گه‌شتیار له‌ ڕێگه‌ى فڕۆکه‌خانه‌کانى هه‌ولێر و سلێمانییه‌وه‌ هاتوونه‌ته‌ هه‌رێمى کوردستان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنى حکوومه‌تى هه‌رێمی کوردستان ئامارى گه‌شته‌کانى ساڵى ڕابردووى بڵاو کرده‌وه‌ و به‌پێی ئاماره‌که‌ش ملیۆنێک و 674 هه‌زار و 585 گه‌شتیار له‌ ڕێگه‌ى فڕۆکه‌خانه‌ى هه‌ولێر و سلێمانییه‌وه‌ هاتوچۆیان کردوووه‌.

هه‌ر به‌پێی ئاماره‌که‌ له‌ ساڵى 2018دا ژماره‌ى ئه‌و گه‌شتیارانه‌ى له‌ ڕێگه‌ى ئه‌و دوو فڕۆکه‌خانه‌یه‌وه‌ هاتوونه‌ته‌ هه‌رێمى کوردستان 812 هه‌زار و 786 که‌س بوون، ئه‌و گه‌شتیارانه‌شى له‌ هه‌رێمى کوردستانه‌وه‌ گوازراونه‌ته‌وه‌ 861 هه‌زار و 799 که‌س بوون.

ئاماره‌که‌ى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن ئه‌وه‌ش ده‌رده‌خات که‌ 18 هه‌زار و 872 گه‌شتى ئاسمانى له‌ فڕۆکه‌خانه‌ى هه‌ولێر و سلێمانى کراون.

وه‌زاره‌ته‌که‌ هیچ زانیارییێکى له‌سه‌ر جۆرى گه‌شته‌کان و گه‌شتیاره‌کان ئاشکرا نه‌کردوووه‌ و هیچ به‌راوردێکى ئاماره‌کانى له‌گه‌ڵ ساڵى 2017دا نه‌کردوووه‌.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50803

Your Comment

You are replying to: .
captcha