به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رکۆماری تورکیا له میانی "به‌رنامه‌ی ناساندنی کاندیداکانی ئاک‌پارتی بۆ سه‌رۆکایه‌تیی شاره‌وانیی ئیزمیر" وتارێکی پێشکه‌ش کرد و دواتر کاندیداکانی هاوپه‌یمانیی جمهووری بۆ سه‌رۆکایه‌تیی شاره‌وانیی ئیزمیر ناساند.
ئه‌ردۆغان گوتی: "ئێمه وه‌ک ئاک‌پارتی ھه‌وڵ ده‌ده‌ین ئیزمیر له وه‌سایه‌تی تاکه حزبی ڕزگار بکه‌ین و بیکه‌ینه شارێک که سیمبۆلی وڵاته‌که‌مان و جیھان بێت. ڕوو ده‌که‌مه ھاووڵاتییانی لایه‌نگری جه‌ھه‌په، وه‌رن پێکه‌وه ئیزمیر بکه‌ینه‌وه به ناوه‌ندی دیموکراسی و ئازادیی ڕاده‌ربڕین. باوه‌ڕم وایه ئێوه‌ش ده‌زانن که ئه‌م عه‌قڵییه‌تی جه‌ھه‌په‌یه بێ به‌رھه‌مه".
سه‌رکۆماری تورکیا مژده‌ی ته‌واوکردنی ڕێگای ئه‌سته‌نبۆڵ- ئیزمیری دا و ڕاشیگه‌یاند: "ئه‌مساڵ ڕێگای ئه‌سته‌نبۆڵ- ئیزمیر ته‌واو ده‌بێت. ئاک پارتی ئه‌وه ده‌کات. کارکردن له ڕێگای مه‌نه‌مه‌ن- عه‌لیئاغا- چاندارڵی به‌رده‌وامه که بڕی دوو ملیار لیره‌ی تێده‌چێ و خوا یار بێت تا 2021 ته‌واو ده‌بێت. ده ئێوه‌ش شتێک بکه‌ن. نا نایکه‌ن. ئه‌و ئیراده و مێشکه له‌واندا نییه".
ئه‌ردۆغان به‌رپه‌رچی بانگه‌شه‌کانی جه‌ھه‌په‌ی دایه‌وه و زیادی کرد: "ده‌خه‌ون و ھه‌ڵده‌ستنه‌وه و باس له شێوازی ژیان ده‌که‌ن. ئێمه کێشه‌یێکی له‌و جۆره‌مان نییه. ئێمه تا ئه‌مڕۆ به‌و ھۆیه‌وه به سه‌ر که‌سدا زاڵ نه‌بووین. به‌ڵام ئێوه عه‌قڵییه‌تی جهھهپهتان به سه‌ر خه‌ڵکیدا سه‌پاندوووه".
ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی دۆخی ئابووریی تورکیاشه‌وه دوا و ڕایگه‌یاند: "وێڕای تووشبوونمان به ھێرشی سێگۆشه‌یی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌ھای دراوی بیانی به‌رامبه‌ر دراوی نیشتمانی، سو‌و و ھه‌ڵاوسان، له چاره‌کی یه‌که‌می 2018دا (ئابووریمان) به ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 4.5 گه‌شه‌ی کرد".
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه: "به 168.1 ملیار دۆلار گه‌یشتینه به‌رزترین ئاستی ھه‌نارده‌ی مێژووی کۆماری تورکیا. ئامانجمان گه‌یشتن بوو به 170 ملیار به‌ڵام که‌مێک له‌وه که‌متر بوو".
له کۆتاییدا ئاک‌پارتی سه‌رۆکی ئێستای لقه‌کانی خۆی له شارۆچکه‌کانی بایندر، بوجا، گازیمیر، گوزالباخچه، بێرگهمه، به‌یداخ، تیتره و بالچۆڤای سه‌ر به پارێزگای ئیزمیر بۆ ھه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی شاره‌وانییه‌کان کاندید کرد.
- کاندیدکردنی پێنج ئافره‌ت بۆ ھه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیی شاره‌وانیی شارۆچکه‌کانی ئیزمیر.
ھاوکات کاندیده‌کانی شارۆچکه‌کانی بالچۆڤا، گوزالباخچه، کارشیاکا، کیراز و کۆناک ئافره‌تن.
له چوارچێوه‌ی ھاوپه‌یمانیی جمھوور، ئاک‌پارتی له شارۆچکه‌کانی عه‌لیئاغا، چه‌شمه، دیکیلی، فۆچا و نارلیدهرهی سه‌ر به ئیزمیر کاندیداکانی خۆی ھه‌ڵنابژێرێت و له جێگه‌ی ئه‌مانه پشتیوانی له کاندیده‌کانی مه‌ھه‌په ده‌کات.
سه‌رکان ئاجاری ئه‌ندامی مه‌ھه‌په له شارۆچکه‌ی عه‌لیئاغا، سه‌ما ئایدن له چه‌شمه، بوغرا ئاکن له دیکیلی، سه‌ردار مه‌رسین له فۆچا و سوله‌یمان کۆجابیک له نارلیدهره بوونه کاندیدی ھاوپه‌یمانیی جمھوور.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment