به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سیروان محه‌ممه‌د سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئاماری ھه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: "ھه‌رێمی كوردستان له سه‌دا سه‌د له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی سه‌رژمێریی گشتیی دانیشتووانی عێراقه به‌ڵام ھێشتا بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی سه‌رژمێریی گشتی له عێراق نه‌دراوه، ئه‌وه‌شی كه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا بڵاو كراوه‌ته‌وه گوایه عێراق ڕه‌زامه‌ندیی پێشان داوه بۆ به‌ڕێوه‌چوونی سه‌رژمێریی گشتی له كۆتاییی ساڵی 2020، ئه‌وه ته‌نیا ڕه‌زامه‌ندیی زاره‌كییه و ده‌زگای ناوه‌ندیی ئاماری عێراق له‌و باره‌یه‌وه داوایێكی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كردوووه و ئه‌وانیش ڕه‌زامه‌ندییان پێشان داوه به‌ڵام ھێشتا زۆری ماوه تا بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت."
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئاماری ھه‌رێمی كوردستان بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئێمه له مانگی ڕابردوودا دواكۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌نجام دا و زۆربه‌ی نوێنه‌رانی وڵاتانی بیانی و نهتهوهیهكگرتوووهكانیش تێیدا به‌شدار بوون، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بۆچوونی ھه‌رێمی كوردستان‌مان پێ ڕاگه‌یاندن كه ئێمه ھه‌ر له سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی سه‌رژمێریی گشتیی دانیشتووانین، چوونكه پڕۆسه‌كه پێویست بوو چه‌ندین ساڵ به‌ر له ئێستا به‌ڕێوه بچێت و زۆریش له واده‌ی خۆی دوا كهوتوووه."
محه‌ممه‌د ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: "له كۆبوونه‌وه‌ی مانگی ڕابردوودا وه‌زیری پلاندانانی ھه‌رێمی كوردستان به ڕاشكاوی له‌گه‌ڵ به‌غدا باسی ئه‌وه‌ی كردوووه كه ده‌بێت ھۆیه‌كانی ئه‌نجامنه‌دانی سه‌رژمێری له ساڵانی 2009 و 2010 لاببرێن تا نه‌بێته ئاسته‌نگ له به‌رده‌م پڕۆسه‌كه‌دا چوونكه ڕێگریی سیاسی ھه‌یه و تا ئه‌و ڕێگرییه ھه‌بێت، زه‌حمه‌ته پڕۆسه‌كه ئه‌نجام بدرێت."
ناوبراو ده‌شڵێت: "ساڵی ڕابردوو له وڵاتی لوبنان دوو كۆبوونه‌وه‌ی ڕاوێژكاریی په‌یوه‌ست به ئه‌نجامدانی سه‌رژمێریی گشتی به شێوه‌یێكی سه‌رده‌میانه به‌ڕێوه چوونه و له ھه‌ر دوو كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ھه‌رێمی كوردستان ئاماده بوووه چوونكه چه‌ندین پسپۆڕی بواری ئامار و وڵاتانی جیھان تێیدا به‌شدار بوونه به‌ڵام به‌داخه‌وه ساڵانه پاره‌یێكی زۆر بۆ ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری خه‌رج ده‌كرێت و پڕۆسه‌كه‌یش به‌ڕێوه ناچێت."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment