هاوپه‌یمانیی بنیادنان: هاتنی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریاوه‌ بۆ عێراق مه‌ترسیداره‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- په‌رله‌مانتارێكی هاوپه‌یمانیی بنیادنان له‌ په‌رله‌مانی عێراق گواستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سووریا بۆ ناو خاكی عێراق به‌ مه‌ترسیدار ده‌زانێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌نسوور بعێجی په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانیی بنیادنان له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌گه‌یاندوووه‌: هه‌ركات په‌رله‌مانی عێراق یاسایێكی تایبه‌ت به‌ كردنه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌ بیانییه‌کانی له‌سه‌ر خاكی عێراق پێشكه‌ش كرد، ئه‌وا ئیئتلافه‌كه‌یان ده‌نگ به‌ یاساكه‌ ده‌دات چوونکه‌ ئاماده‌بوونی ئه‌و هێزانه‌ له‌ عێراق پێشێل کردنی سه‌ره‌وه‌ریی ئه‌و وڵاته‌یه‌ و شتێکی مه‌ترسیدار دێته‌ ئه‌ژمار.

ناوبراو وتیشی: عێراق نابێته‌ بنكه‌یێكی سه‌ربازی بۆ به‌ئامانج كردنی وڵاتانی دیكه‌ و ئه‌وه‌ش كه‌ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر خاكی عێراق ڕای‌گه‌یاند شتێكی ترسناكه‌.

ئه‌ندامه‌كه‌ی هاوپه‌یمانیی بنیادنان ڕاشی‌گه‌یاند: "قبووڵی ناكه‌ین عێراق بكرێته‌ گۆڕه‌پانی ململانێکان یان شوێنێک كه‌ پرۆسه‌ی سه‌ربازیی لێوه‌ ده‌ست پێبكات."

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی "الاتجاه‌پرس"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50792

Your Comment

You are replying to: .
captcha