کوردپرێس:
تەلەڤزیۆنی ڕووداو لە زاری هەواڵنێرێکی خۆیەوە ڕایگەیاند چەکدارانی داعش بە مووشەک هێرشیان کردووەتە سەر بارەگای هێزەکانی سووریا دیموکرات لە شارۆچکەی شەعفە لە دێرەزوور و لە هێرشەکەدا شەڕڤانێکی هێزەکانی سووریای دیموکرات گیانی لەدەست داوە و دووی دیکە بریندار بوون.
هەر بە پێی ڕاگەیێندراوی ڕووداو، بەرپرسێکی هێزەکانی سووریای دیموکرات وتوویەتی: "بەهۆی هێرشی مووشەکی زیرەکی داعشەوە شەڕڤانێکی یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە شەهید بووە و شەڕڤانێکی دیکە بریندار بووە و لەگەڵ برینداربوونی دوو سەربازی بەریتانی".
ئەو بەرپرسەی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەڵێت "رەوشی تەندروستیی دوو سەربازە بەریتانییەکە جێگیرە".
Your Comment