بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایهان بیگلەن سەرۆکی فراکسیۆنی پاتی دیموکراتیکی گەلان لە پەرلەمانی تورکیا لە بارەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانەوە ڕایگەیاند: ئەگەر لایەنی ئۆپۆزیسیۆن بتوانێت لە چوارچێوەی ئۆپۆزیسیۆنێکی یەکگرتوودا بەروەپێشەوە بچێت، دەبێت پڕۆسەکە لەوێوە دەست پێبکات کە هەموو کەس لەبەرچاو بگیردرێت. جیاوازیی دەنگەکان لە شارە گەورەکاندا زۆر کەمە بۆیە کەس ناتوانێت بڵێت من بەشێک لە خەڵک پشت گوێ دەخەم و ئەوان ناچارن دەنگمان پێبدەن، من لەبارەی لایەنگرانی هەدەپە-وە قسە دەکەم. ئەگەر لە هەڵبژادرنی ناوچەیی دا ئیئتیلافێکی دوو جەمسەری دروست ببێت، دەبێت مەرجی دەنگ وەرگرتن لە لایەنگرانی هەدەپە لە بەرچاو بگیردرێت.
ئەگەر حیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆن ئاوڕ لە خواست و داواکاریی لایەنگرانی هەدەپە نەدەنەوە لە هەڵبژاردنەکاندا شکست دێنن.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی دیوار
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment