كۆمه‌ڵه‌ی قوربانییانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه داوای قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ له‌ به‌غدا ده‌که‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- كۆمه‌ڵه‌ی قوربانییانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ یادداشتێکیان ئاراسته‌ی فراکسیۆنه‌ کوردییه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق کرد و داوای پێدانی غه‌رامه‌ به‌ قوربانییان و که‌سوکاری شه‌هیدانی ئه‌و ڕووداوه‌ ده‌که‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، كه‌سوكاری شه‌هیدان و کۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ یادداشتێک ئاراسته‌ی فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان ده‌كه‌ن له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و وێڕای ئاماژه‌ به‌ که‌مته‌رخه‌میی په‌رله‌مانتارانی کوردی خوله‌کانی پێشووی په‌رله‌مان بۆ به‌دواداچوونی دۆسیه‌ی پێدانی غه‌رامه‌ به‌ قوربانییانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ جه‌خت ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ ده‌بێ فراکسیۆنه‌ کوردستانییه‌کانی په‌رله‌مان داپه‌ڕی پێویست بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ ئه‌نجام بده‌ن.

له‌و یادداشته‌دا داوا له‌ نوێنه‌رانی کوردی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کراوه‌ که‌ هه‌وڵه‌کانیان بخه‌نه‌ گه‌ڕ بۆ جێبه‌جێ‌کردنی حوکمی دادگای باڵای عێراق و په‌سه‌ندکراوی په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به‌ پێدانی غه‌رامه‌ به‌ قوربانییانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌.

نوێنه‌ری حیزبه‌کانی یه‌کێتی، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ و یه‌کگرتووی ئیسلامی ئاماده‌ییی خۆیانیان بۆ جێبه‌جێ کردنی داوای کۆمه‌ڵه‌ی قوربانییانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ربڕیوه‌ و بڕیاریان داوه‌ که‌ لیژنه‌یێکی تایبه‌ت له‌ ئه‌نجومه‌ن دروست بکه‌ن بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانی سه‌رجه‌م كه‌سوكاری شه‌هیدان و قوربانییانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50779

Your Comment

You are replying to: .
captcha