په‌رله‌مانتارێكی كورد: له‌م مانگه‌دا پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ تێده‌په‌ڕێنرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان و ئه‌ندامی لیژنه‌ی داراییی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پێشبینی ده‌كات له‌م مانگه‌دا پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2019ی عێراق یه‌كلایی بكرێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شیروان میرزا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتی و ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای‌گه‌یاند: سه‌ره‌ڕای ناکۆکیی نێوان حیزبه‌ سیاسییه‌کان و به‌پێی ئه‌و به‌رنامانه‌ی له‌ لیژنه‌ی دارایی دامانناوه‌ پێشبینی ده‌كه‌ین له‌م مانگه‌دا (کانوونی دووهه‌م) پرسی بودجه‌ یه‌كلایی بكرێته‌وه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌دات که‌ له‌ دۆخی ئێستادا پێداچوونه‌وه‌ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ دژواره‌ و گوتیشی: کاتێک پرۆژه‌یاساكه‌ ده‌خرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌ ئه‌گه‌ر له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا ده‌نگ نه‌هێنێت، ئه‌و كاته‌ ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه‌ بۆ حكوومه‌ت و ده‌ستكاری ده‌كرێت.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی مه‌وازین نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50777

Your Comment

You are replying to: .
captcha