به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جینین هێنیس نوێنه‌رى تایبه‌تى سکرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان له عێراق (یۆنامى) ئامارێکی تایبه‌تی به ڕووداوی کوژراون و بریندارانی عێراق بڵاو کردوووه‌ته‌وه و تیایدا ڕایگه‌یاندوووه: "له مانگى کانوونى یه‌که‌مى 2018دا به‌هۆى پێکدادان و ڕووداوى "توندوتیژى و تیرۆریستییه‌وه" 32 هاووڵاتى مه‌ده‌نى له عێراق گیانیان له‌ده‌ست داوه و 32 که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون، ئه‌وه‌ش که‌مترین ڕێژه‌یه که یۆنامی له ماوه‌ی شه‌ش ساڵی ڕابردوودا تۆماری کردبێت".
ئه‌و ئاماره باس له‌وه ده‌کات که "زۆرترین ژماره‌ی قوربانییان له پارێزگای نه‌ینه‌وا بوووه که تیایدا 7 هاووڵاتى مه‌ده‌نى کوژراون و 19ى دیکه‌ش بریندار بوون، دواى ئه‌وه‌ش پارێزگاى به‌غدا دێت به (17 کوژراو و سێ بریندار) و له پارێزگاى سه‌لاحه‌دینیش (سێ کوژراو و سێ بریندار) هه‌بوووه".
نوێنه‌ره‌که‌ی یۆنامی باسی له‌وه‌ش کردوووه: "له ڕابردوودا مانگانه ئامارى کوژراو و بریندارانیان له عێراق بڵاو ده‌کرده‌وه به‌ڵام له ئێستادا که‌مبوونه‌وه‌ى به‌رچاوى کوژراو و بریندارانى ڕووداوه‌کان له‌لایه‌ن یۆنامییه‌وه تۆمار کراوه به‌و هۆیه‌شه‌وه چیتر مانگانه ئاماری کوژراو و بریندارانى سڤیل بڵاو نه‌کاته‌وه جگه له‌و کاتانه‌ی که پێویست بێت".
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment