گه‌شتی ئاسمانیی فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر- دیاربه‌کر ده‌ست پێده‌کاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی ژووری پیشه‌سازی و بازرگانیی دیاربه‌کر باس له‌ ده‌ست پێکردنی گه‌شتی ئاسمانیی ڕاسته‌وخۆی نێوان هه‌ولێر و دیاربه‌کر ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د قایا سه‌رۆکی ژووری پیشه‌سازی و بازرگانیی دیاربه‌کر به‌ کوردستان 24ی ڕاگه‌یاند: بڕیاره‌ مانگی داهاتوو (شوبات) گه‌شتی ئاسمانیی ڕاسته‌وخۆی نێوان هه‌ولێر و دیاربه‌کر ده‌ست پێبکات.

ناوبراو ده‌شڵێت: "ده‌ست پێکردنی گه‌شتی ئاسمانیی نێوان هه‌ولێر و دیاربه‌کر سوودی زۆری بۆ که‌رتی بازرگانیی شاری دیاربه‌کر ده‌بێت چوونکه‌ هه‌ولێر ده‌روازه‌یێکی گرنگی بازرگانییه‌ بۆ دیاربه‌کر."

ئه‌و به‌رپرسه‌ی دیاربه‌کر گوتیشی: "بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئابووری دیاربه‌کر، ئه‌مساڵ نه‌خشه‌ڕێگای تایبه‌تمان هه‌یه‌. ساڵی ڕابردوو شاری دیاربه‌کر به‌ به‌های زیاد له‌ 200 ملیۆن دۆلار هه‌نارده‌ی شتومه‌کی کردوووه‌ و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ئه‌و به‌هایه‌ له‌ داهاتوودا زیاتر بکرێت."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50771

Your Comment

You are replying to: .
captcha