به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی هه‌ینی 4ی کانوونی دووهه‌می 2019 مایک پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا له چاوپێکه‌وتنێکى ڕۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵى نیووزماکسى ئه‌مریکى ڕای‌گه‌یاندوووه: ئێمه له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا ئه‌رکمان جێبه‌جێ کردنى فه‌رمانه‌کانى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى ئه‌مریکایه.
ناوبراو له‌باره‌ى دۆخى سووریا و ساتى ده‌ست پێکردنى کشانه‌وه‌یان له‌و وڵاته ئاماژه‌ی به‌وه کرد که نایانه‌وێت نه‌یارانى ئه‌مریکا به کاتى کشانه‌وه‌که بزانن به‌ڵام ئه‌وه بابه‌تێکه و هه‌ر ده‌بێت ئه‌نجام بدرێت.
مایک پۆمپیۆ له‌سه‌ر دۆخى کورد له دواى کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانیان ئاشکرای کردوووه: یه‌کێک له فه‌رمانه‌کانى تره‌مپ دڵنیابوونه‌وه‌یه له‌وه‌ى سوپاى تورکیا کوشتار دژى کوردانى سووریا ئه‌نجام نه‌دات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment