به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جیهان ئایدن سه‌رۆكی ژووری پارێزه‌رانی ئامه‌د ڕایگه‌یاند: له ماوه‌ی 58 ڕۆژی ڕابردوودا كه له‌یلا گوڤه‌ن مانی له خواردن گرتوووه، سێ جار سه‌ردانی گرتووخانه‌یان كردوووه كه دوایین جاریان 30ی كانوونی یه‌كه‌می 2018 بوووه به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و ژنه سیاسه‌تمه‌داره باری ته‌ندروستی تێكچوووه نه‌یانتوانیوه بیبینن.
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ئه‌و زیندانییانه چاوپێكه‌وتنمان كردوووه كه له هه‌مان ژووری له‌یلا گوڤه‌ن ده‌مێننه‌وه و به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ئه‌وان پێیان داوین گوڤه‌ن كێشی زۆر دابه‌زیوه و تووشی هه‌ستیاریی ده‌نگ و ڕووناكی بوووه، ئازاری سه‌ری په‌یدا بوووه، له ڕۆیشتن و قسه‌كردندا زه‌حمه‌تی زۆر ده‌كێشێت و حاڵی خراپه و ئه‌مه ده‌ریده‌خات كه مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستیی گوڤه‌ن دروست بوووه.
سه‌رۆكی ژووری پارێزه‌رانی ئامه‌د وتی: له‌پێناو ئه‌وه‌ی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان هه‌ڵبگیرێت، له‌یلا گوڤه‌ن ده‌ستی به مانگرتن له خواردن كردوووه و مانگرتنه‌كانیش به‌رفراوان بوون.
ناوبراو گوتیشی: له زیندانه‌كاندا ڕێز له مانگرتوووان ناگیرێت و به‌پێی پێویست شه‌كر، خوێ و ڤیتامین به زیندانییه‌كان نادرێت.
جیهان ئایدن ڕایگه‌یاند: "ئێمه وه‌ک ژووری پارێزه‌رانی ئامه‌د ڕایده‌گه‌یه‌نین که عه‌بدوڵڵا ئۆجالان و ٣ زیندانییه‌كه‌ی دیكه‌ی هه‌مان زیندان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه له‌گه‌ڵ خانه‌واده و پارێزه‌ره‌كانیان دیدار ساز بكه‌ن، مافی دیدار له‌گه‌ڵ پارێزه‌ر له په‌یمانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا چه‌سپێنراوه و ده‌بێ له به‌رانبه‌ر ئۆجالان و هه‌موو زیندانییان جێبه‌جێ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی له‌یلا گوڤه‌ن و زیندانییانی دیكه نه‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه پێویسته ده‌ست له‌و سیاسه‌ته به‌ر بدرێت، ئێمه داوا له وه‌زاره‌تی داد و هه‌موو فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به‌و وه‌زاره‌ته ده‌كه‌ین كه به گوێره‌ی یاسا و په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان مامه‌ڵه بكه‌ن."
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment