شاره‌زایێکی بواری سه‌ربازی: ئه‌مریكا 14 بنكه‌ی سه‌ربازی له‌ عێراقدا هه‌یه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- کارناسێکی بواری سه‌ربازی ڕای‌گه‌یاند: ئه‌مریکا به‌ گشتی 14 بنکه‌ی سه‌ربازی له‌ هه‌رێم و عێراقدا هه‌یه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌فا ئه‌عسه‌م شاره‌زای بواری سه‌ربازی گوتی: ئه‌مریكا 14 بنكه‌ی سه‌ربازی وشكانی له ‌عێراقدا هه‌یه‌ به‌ڵام له‌ژێر چه‌تری ڕاوێژكار‌و ڕاهێنه‌رانی سه‌ربازی له‌ وڵاتدا كار ده‌كه‌ن.

ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و شوێنانه‌ی بنكه‌كانی سه‌ربازی ئه‌مریكای لێیه‌ بریتییه‌ له ‌فڕۆكه‌خانه‌ی موسه‌ننا له‌ به‌غداد، ناسریه ‌‌و گه‌یاره‌ له‌ مووسڵ، حه‌بانیه‌ ‌و قائیم له ‌ئه‌نبار ‌و چه‌ند ناوچه‌یێكی دیكه‌ش.

سه‌فا ئه‌عسه‌م وتیشی: ته‌نها له‌ هه‌رێمی كوردستاندا چوار بنكه‌ی سه‌ربازیی وشكانی ئه‌مریكای لێیه‌ و حكوومه‌تی عێراق هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی به‌ سه‌ر سه‌ربازه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراقدا نییه‌.

ناوبراو له‌ کۆتاییدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد: ئه‌و سه‌ربازانه‌ به ‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ حكوومه‌تی عێراق هه‌ر جموجۆڵ ‌و چالاكی ‌و كارێكیان بوێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و هیچ سانسۆرێكیان له‌سه‌ر نییه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50761

Your Comment

You are replying to: .
captcha