بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جەلال نووری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، لەکۆبوونەوەیاندا لەگەڵ مەهدی شووشتەری سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی باسیان لە چۆنیەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە مەرزی پەروێزوخان کردووە.
ئاماژەی بەوەش کرد، هەروەها تەواو کردنی رێکارەکان بۆ کردنەوەی خاڵی سنووری تیلەکۆ تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بووە لەگەڵ باس کردنی لە کارئاسانی کردن بۆ هاتوچۆی گەشتیارانی نێوان هەردوولا.
مەهدی شوشتەری سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، لەگەڵ حکوومەتی عێراق هەوڵەکانیان بەرەوامە بۆ لابردنی ڤیزای گەشت کردن لەنێوان هەردوو وڵات و ئێران لەو ڕوەوە چاوەڕێی بۆچوونی عێراق دەکات.
Your Comment