به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ناسر ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان به SNNی ڕاگه‌یاند: تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێكی كرداری له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنی غازی سروشتی له گه‌رمیان نه‌چۆته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ناوبراو وتیشی: "ئه‌وه‌ی ئێمه ئاگادار بین، له ساڵی 2019دا غازی سروشتی هه‌نارده ده‌كرێت كه داهاته‌كه‌ی هیچی كه‌متر نییه له داهاتی نه‌وت و پێویسته سوود له‌و داهاته وه‌ربگیرێت وه‌ک سه‌رچاوه‌یێكی سه‌ره‌كی، جگه له‌وه‌ش به‌شێكی داهاته‌كه‌ی بدرێته‌وه به خه‌ڵكی ناوچه‌كه، له‌گه‌ڵ پهرلهمانتارانیتریش هه‌وڵ ده‌ده‌ین تا پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنه‌كه شه‌فاف بێت و بخرێته خزمه‌تی هاووڵاتییانه‌وه".
پێشتر ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان ڕایگه‌یاندبوو که له ساڵی 2019دا ده‌ست به هه‌نارده‌كردنی غازی سروشتی ده‌كرێت.
ناسر ئه‌حمه‌د ئاشكراشی كرد: به‌دواداچوون بۆ پرسی هه‌نارده‌ی غاز ده‌كه‌ن تا ئاگاداری شێواز و ورده‌كاریی فرۆشتن و هه‌نارده‌كردنه‌كه‌ی بن و پێویسته حكوومه‌تیش ڕاپۆرتی له‌وباره‌یه‌وه هه‌بێت.
له‌لای خۆشیه‌وه د. شێركۆ جه‌وده‌ت ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له لێدوانێكدا بۆ SNN بێ ئاگاییی خۆی له واده‌ی هه‌نارده‌كردنی غازی سروشتی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ربڕی و ئاشكراشی كرد: حكوهمهت به داخراوی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ی غازی سروشتی ده‌كات و ئه‌وه‌ش وای كردوووه زانیاریی وردمان له‌و باره‌یه‌وه نه‌بێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment