کوردپرێس:
ئێوارەى ڕۆژی پێنجشەممە بەرهەم ساڵح سەرۆککۆمارى عێراق لەگەڵ بینالی یەڵدرم سەرۆکى پەرلەمانى تورکیا کۆ بوویەوە و لە وتەیێکدا رایگەیاند "عێراق خوازیاری په‌یوه‌ندییێكی ستراتیژیی بنیادنه‌رانه‌یه له‌گه‌ڵ توركیا كه بتوانێ به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شی هه‌ردوولا دابین بكات".
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا خۆشحاڵی خۆی به‌سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراق د. به‌رهه‌م ساڵح بۆ وڵاتی توركیا ده‌ربری وه‌ك ده‌ستپێكی په‌یوه‌ندییه‌كی تازه له قۆناغێكی تازه‌دا كه بتوانێ خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی هه‌ردوولا بكات.
لای خۆیه‌وه به‌رهه‌م ساڵح ته‌ئكیدی كرده‌وه كه به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی نێوان عێراق و توركیا ببێته مایه‌ی جێگیركردنی ئاسایش و ئارامی ناوچه‌كه، هاوكات داوای گفتوگۆیه‌كی جددی و راشكاوانه‌ی كرد له نێوان وڵاتانی دراوسی عێراق بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كان و گرفته ئه‌منی و سیاسیه‌كان له‌رێگای گفتوگۆ و دور له توندوتیژی.
Your Comment