سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ئاسایشی وڵاتەکانیان تاوتوێ کرد.

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە دیدارێکدا سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و سەرۆککۆماری عێراق بابەتە ئەمنییەکانی نێوان هەردوو وڵاتیان تاوتوێ کرد ئەوەش پاش ئەوەی بەرهەم ساڵح بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تورکیا و لەلایەن سەرکۆماری تورکیاوە پێشوازیی لێکرا.

کوردپرێس:

ئێوارەى ڕۆژی پێنج‌شەممە بەرهەم ساڵح سەرۆککۆمارى عێراق لەگەڵ بینالی یەڵدرم سەرۆکى پەرلەمانى تورکیا کۆ بوویەوە و لە وتەیێکدا رایگەیاند "عێراق خوازیاری په‌یوه‌ندییێكی ستراتیژیی بنیادنه‌رانه‌یه‌ له‌گه‌ڵ توركیا كه‌ بتوانێ به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شی هه‌ردوولا دابین بكات".

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا خۆشحاڵی خۆی به‌سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراق د. به‌رهه‌م ساڵح بۆ وڵاتی توركیا ده‌ربری وه‌ك ده‌ستپێكی په‌یوه‌ندییه‌كی تازه‌ له‌ قۆناغێكی تازه‌دا كه‌ بتوانێ خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ هاوبه‌شه‌كانی هه‌ردوولا بكات.

لای خۆیه‌وه‌ به‌رهه‌م ساڵح ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ كه‌‌ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی نێوان عێراق و توركیا ببێته‌ مایه‌ی جێگیركردنی ئاسایش و ئارامی ناوچه‌كه‌، هاوكات داوای گفتوگۆیه‌كی جددی و راشكاوانه‌ی كرد له‌ نێوان وڵاتانی دراوسی عێراق بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كان و گرفته‌ ئه‌منی و سیاسیه‌كان له‌رێگای گفتوگۆ و دور له‌ توندوتیژی.

News Code 50755

Your Comment

You are replying to: .
captcha