کوردپرێس:
"جەبار مرووئی میلان" لە گفتوگۆ لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی کوردپرێسدا ئاماژەی بە بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ماوەی 4 مانگەی کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە سووریا کرد و ڕایگەیاند: لە هەمان سەرەتاشەوە کە ترەمپ بڕیاری لە ناکاوی کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکانی لە سووریا دەرکرد دیار بوو کە مانای ئەو بڕیارە ئەوە نییە کە ناوچەکە چۆڵ بکات بۆ دەسەڵاتەکانی دیکەی هەرێمی و جیهانی. لە ئەنجامیشدا ئەگەر کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان ڕووی دا ئەوا لە ڕێگەی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکاوە لە عێراق شوێندانەرییان دەبێت.
ناوبراو گوتیشی: درێژکردنەوەی ماوەی کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە سووریا بۆ ماوەی 4 مانگ لە وەڵامی سە جۆرە ڕەخنە و نیگەرانیدا هاتە ئاراوە: یەکەم تانە ناوخۆییەکان کە لەو بڕیارەی ترەمپ درا و نموونەی بەرچاویشی دەست لە کارکێشانەوەی وەزیری بەرگریی ئەمریکا بوو دووهەم ئەو هەستە بە هەمووان درا کە ئەمریکا متمانەی پێناکرێت لەبەر ئەوەی پشتی لە هاوپەیمانە کوردەکانی خۆی لە سووریا کرد و سێهەمیش ئەوەی پێدەچێت لە ناوچە چۆڵکراوەکان ڕووسیا و ئێران ببنە خاوەنی دەسەڵات.
ئەو چاودێرە سیاسییە زیادیشی کرد: بابەتێکی دیکەش نیگەرانییەکانی ئیسرائیل لە پەرەسەندنی دەسەڵاتی ئێران و هێڵی لۆجەستیی حیبوڵڵایە لە سووریا و لەگەڵ ئەوەش هۆشدارییەکانی ئەورووپا و بەتایبەتی بەریتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا و هۆڵەندا لەبارەی دووبارە سەرهەڵدانەوەی داعش و تێکشکانی باڵانسی دەسەڵات و تێهەڵچوونی هەمووان لەگەڵ یەکتر و دووبارە سەرهەڵدانەوەی بەلێشاوی کۆچبەر و پەنابەر بەرەو ئەورووپا کارتێکەر دەبێت.
ناوبراو گوتیشی: بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ماوەی 4 مانگەی کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە سووریا دەریدەخات کە لە هەمان سەرەتاشەوە کە ترەمپ بڕیاری لە ناکاوی کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکانی لە سووریا دەرکرد دیار بوو مانای ئەو بڕیارە ئەوە نییە کە ناوچەکە چۆڵ بکات بۆ دەسەڵاتەکانی دیکەی هەرێمی و جیهانی. ئەمریکا وەکوو هاوپەیمانی کورد دەمێنێتەوە و بە کۆمەڵێک وەعد و ئیمتیازیش قەناعەت بە تورکیا دەهێنێت کە لە خۆرهەڵاتی ڕووباری فورات هێرشی بەرتەسک بکات.
جەبار مرووئی لە کۆتاییدا بە کوردپرێسی وت: ئەمریکا بەنیازە بە یارمەتیی سەرمایە و داراییی هاوپەیمانە عەرەبەکان کە بە کەڵکی سووریای پاش شەڕ دێن (وەکوو ئیمارات و سعوودیە و کوەیت) سووریا ڕادەستی میحوەری عەرەبی-ڕۆژئاوایی بکاتەوە.
Your Comment