عەلی حەمە ساڵح: لە 2019 دا هەرێم لەبەردەم ئەگەری هاتنی قەیرانێكی قووڵی داراییدایە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە ٢٠١٩ دا هەرێم لەبەردەم ئەگەری هاتنی قەیرانێكی قوڵی دارایدایە، ئەگەر بڕیاری نیشتیمانیانەی دور لە بەرژەوەندی كەسی نەدرێت دۆخەكە لە ڕوی ئابوریەوە زۆر خراپ دەبێت.

کوردپرێس:

عەلی حەمەساڵح لە هەژماری خۆی لەبارەی دۆخی ئابووری لەهەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2019، لەڕێگەی پەیامێكی پیرۆزباییەوە دەڵێت"بەداخەوە بەهۆی قەیرانی دارایی و بڕیارە هەڵەكان و مەرگی سەركردەی كورد نەوشیروان مستەفا، لە دوو ساڵی ڕابردودا نەهامەتیی زۆرمان دیت، قۆرخكاری و ستەمكاری و لەدەستدانی خاك و نەداری رووی لە نیشتیمان كرد. بۆ چاكەخوازان دۆخێكی پڕ ئازاربوو".

هاوكات نووسیویشیەتی"لەگەڵ هیواو و كاركردنمان بۆ باشتركردنی دۆخەكە، بەڵام دەمەوێت ڕاستگۆیانە پێتان بڵێم، لە ٢٠١٩ دا هەرێم لەبەردەم ئەگەری هاتنی قەیرانێكی قوڵی دارایدایە، ئەگەر بڕیاری نیشتیمانیانەی دور لە بەرژەوەندی كەسی نەدرێت دۆخەكە لە ڕوی ئابوریەوە زۆر خراپ دەبێت"..

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستۆتە ڕوو، لە ڕۆژانی ئایندەدا و لە گفتوگۆ و دیدارەكانیان پلانی خۆیان بۆ ڕێگری لەم قەیرانە دەخەنە ڕوو.

News Code 50727

Your Comment

You are replying to: .
captcha