کوردپرێس:
تەلەڤزیۆنی NTV ڕایگەیاند شەوی ڕابردوو لە درێژەی ناردنی هێز و کەرەستەی سەربازی بۆ سنووری سووریا، سوپای تورکیا کاروانێکی نوێی سەربازیی ناردە سنووری ئەو وڵاتە ئەوەش پاش بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ دەستی پێکرد کە بڕیاری دا هێزە ئەمریکییەکان لە منبەج بباتە دەرەوە.
کاروانە سەربازییەکەی تورکیا لە " ملطیه"وە بە جادەکانی " آدی یامان – گولباشی"دا تێپەڕی و گەیشتۆتە شانلی ئۆرفا و لە سنووری سووریا جێگیر کراوە.
هەر بە پێی زانیارییەکانی ئەو میدیایە بەشێکی هێزەکانیش بەرەو ماردین جووڵەیان پێکراوە.
Your Comment