کوردپرێس:
فەریق روكن جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە بە SNNی راگەیاند: هەموو ساڵێك رۆژی 6ی 1 بەبۆنەی یادی دامەزراندنی سوپای عێراق، لە هەرێمی كوردستانیش كراوەتە پشووی فەرمی، بۆ ئەمساڵیش هەر پشوو دەبێت، مەگەر حكوومەتی هەرێم خۆی ئەوە رابگەیەنێت كە دان بەو رۆژەدا نانێت و نایكات بەپشووی فەرمی.
لەبارەی دیاری­كردنی رۆژێك بۆ پێشمەرگە لەبری پشووی دامەزراندنی سوپای عێراق، ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پێشمەرگە وتی:" دیاریكردنی رۆژێك بۆ پێشمەرگە لەدەسەڵاتی پەرلەمانی كوردستاندایە، ئەوان دەتوانن بڕیار بدەن كە رۆژی 6ی 1 ناكرێتە پشوو لە هەرێم و لەبری ئەوە رۆژێك بۆ پێشمەرگە دیاری بكەن".
ناوبراو راشیگەیاند: چەندین جار لایەنە سیاسییەكان كۆبوونەوەیان كردووە بۆ ئەوەی رۆژێك بۆ پێشمەرگە دیاری بكەن، بەڵام نەگەیشتوونەتە رێككەوتن.
Your Comment