جەبار یاوەر: ساڵڕۆژی دامەزراندنی سوپای عێراق پشووی فەرمی دەبێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت هەموو ساڵێک ڕۆژی 6ی کانوونی دووهەم کە ساڵڕۆژی دامەزراندنی سوپای عێراقە لە هەرێمی کوردستانیش پشووی فەرمی بووە مەگەر ئەمساڵ حكوومەت رایبگەیەنێت كە دان بەو بۆنەیەدا نانێت.

کوردپرێس:

فەریق روكن جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە بە SNNی راگەیاند: هەموو ساڵێك رۆژی 6ی 1 بەبۆنەی یادی دامەزراندنی سوپای عێراق، لە هەرێمی كوردستانیش كراوەتە پشووی فەرمی، بۆ ئەمساڵیش هەر پشوو دەبێت، مەگەر حكوومەتی هەرێم خۆی ئەوە رابگەیەنێت كە دان بەو رۆژەدا نانێت و نایكات بەپشووی فەرمی.

لەبارەی دیاری­كردنی رۆژێك بۆ پێشمەرگە لەبری پشووی دامەزراندنی سوپای عێراق، ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پێشمەرگە وتی:" دیاریكردنی رۆژێك بۆ پێشمەرگە لەدەسەڵاتی پەرلەمانی كوردستاندایە، ئەوان دەتوانن بڕیار بدەن كە رۆژی 6ی 1 ناكرێتە پشوو لە هەرێم و لەبری ئەوە رۆژێك بۆ پێشمەرگە دیاری بكەن".

ناوبراو راشیگەیاند: چەندین جار لایەنە سیاسییەكان كۆبوونەوەیان كردووە بۆ ئەوەی رۆژێك بۆ پێشمەرگە دیاری بكەن، بەڵام نەگەیشتوونەتە رێككەوتن.

News Code 50720

Your Comment

You are replying to: .
captcha