کوردپرێس:
بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازیی عێراق، ئەمڕۆ دوشەممە لە بەیاننامەیێکدا بڵاوی کردەوە؛ بە هەماهەنگیی فەرماندەییی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، بەرپرسێکی گەورەی داعشیان دەستگیر کردوووە کە موفتی و ئەمیری ئەو گرووپە بوووە و فەتوای کۆمەڵکوژی و دەستگیرکردن و ئەشکەنجەدان و دەستدرێژی کردنە سەر کچان و ژنانی ئێزدیی دەرکردوووە.
هەواڵگریی سەربازی ئاشکرای کردوە؛ ئەو موفتییەی داعش لە ناوچەی قەیرەوانی مووسڵ دەستگیر کراوە، بەپێی مادەی چواری تیرۆر و بە تۆمەتی دەرکردنی فەتوای کۆمەڵکوژی و دەستگیر کردن و دەستدرێژی کردنە سەر کچان و ژنانی ئێزدی لە شەنگال.
رۆژی سێی ئابی ساڵی (2014) چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر قەزای شەنگال و هەزاران هاوڵاتی کوردی ئێزدیان کۆمەڵکوژ کرد و هەزارانی دیکەیان رفاند و تائێستاش چارەنوسی زیاتر لە سێ هەزار و کچی و ژنی ئێزدی ژێردەستی داعش بە نادیاریی ماوەتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment