کوردپرێس:
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه وه‌ڵامی تویتێكی سیناتۆری كارۆلینای باشووری ئه‌مریكا، لیندسی گراهامی دایه‌وه له‌باره‌ی قۆناغی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له سووریا.
ئیبراهیم كاڵن له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر په‌یامێكی له باره‌ی بابه‌ته‌كه‌وه بڵاو كرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌یدا ئیبراهیم كاڵن كه لیندسی گراهامی بۆ تاگ كردبوو رایگه‌یاند "په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی نێوان په‌كه‌كه‌ی تیرۆریست و باڵی سووریای په‌یه‌ده و یه‌په‌گه ده‌زانن و به شێوه‌یێكی زۆر روونتر له هه‌مووان ئه‌وه‌تان له‌به‌رده‌م رای گشتی باس كرد. تیرۆریستان نابنه هاوپه‌یمانتان. وه‌ك چۆن داعش نوێنه‌رایه‌تیی موسڵمانان ناكات، په‌كه‌كه-ش نوێنه‌رایه‌تیی كورد لە سووریا یان شوێنه‌كانی دیكه ناكات".
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment