به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لینزی گراهام له کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای‌گه‌یاند: "تره‌مپ سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ھه‌ر كشانه‌وه‌یێكی ئه‌مه‌ریكا له سووریا به بێ به‌دیهێنانی ئامانجه‌کانی نه‌بێت و ئامانجه‌کانیش بریتین له؛ یه‌كه‌م، داعش به ته‌واوی له‌ناوچووبێت. دووه‌میان ئه‌وه‌یه كه ھاوپه‌یمانه كورده‌كانمان پارێزراو بن."
گراهام له‌باره‌ی هێزه کوردییه‌کانه‌وه گوتی: "سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا قسه له‌گه‌ڵ تورکیا ده‌کات تاکوو دڵنیا بێت جه‌نگ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه کورده‌کانمان ڕوو نادات. سه‌باره‌ت به نیگه‌رانییه‌کانی تورکیاش له یه‌په‌گه ده‌کرێت ناوچه‌ی پارێزراو دروست بکرێت."
گراهام له کۆتاییی قسه‌کانیدا ئاشکرای کرد که ئه‌مه‌ریکا نایه‌وێت ئه‌زموونی عێراق دووباره بکاته‌وه تاکوو داعش له سووریا له‌ناو نه‌برێت و ئه‌مه‌ریکا له چالاکییه‌کانی به‌رده‌وام ده‌بێت.
لیندزی گراھام، سیناتۆری كۆمارییه‌كانه و به دۆستێكی نزیكی كورد ده‌ناسرێت و به ڕاشكاویش دژی كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له سووریا وه‌ستایه‌وه و ڕایگه‌یاندبوو که بڕیاره‌كه كورده‌كان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
سه‌رچاوه: سی ئێن ئێن
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment