به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نوێنه‌ری تایبه‌تی سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان له عێراق له برووسکه‌یێکدا ساڵی نوێی 2019 له گه‌لی ئه‌و وڵاته پیرۆز ده‌کات كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
عێراق وڵاتێكی قه‌شه‌نگ و خاوه‌ن ڕابردوویێكی دێرین و فره‌ییێكی ده‌وڵه‌مه‌نده.
هه‌روه‌ها وڵاتێكه به هۆی ململانێكانه‌وه دووچاری ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه و نه‌هامه‌تی بوووه‌ته‌وه.
له‌گه‌ڵ تێكشكانی داعش، كه‌شی بێ ئومێدی كۆتایی پێدێ و ڕێگای هیوا و گه‌شبینی داهاتوو ده‌كرێته‌وه.
چه‌ندان ده‌رفه‌تی مه‌زن هه‌یه بۆ عێراق. هه‌رچه‌نده ڕێگا به‌ره‌و سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانی درێژخایه‌ن كه شایه‌نیه‌تی ڕێگایه‌كی سه‌خته. سه‌ره‌ڕای تێكشكانی سه‌ربازی، هێشتا داعش هه‌ڕه‌شه‌یه له سه‌ر ئاسایش.
تا ئێستاش نزیكه‌ی 8.1 ملیۆن ئاواره‌ی عێراقی ماون بۆ ئه‌وه‌ی به سه‌لامه‌تی و شكۆمه‌ندی بگه‌رێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان. چه‌ندان تۆن له چه‌ک و مادده‌ی نه‌ته‌قێنراوه له ناوچه ئازادكراوه‌كان په‌رش و بڵاو بوووه‌ته‌وه و چاوه‌ڕوانی هاوكارین.
عێراقییه‌كان داوای دابین كردنی خزمه‌تگوزاری و خوێندن و ده‌رفه‌تی كار و چاكسازیی ڕاسته‌قینه ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ک مافی خۆیانه.
من بڕوای ته‌واوم هه‌یه كه‌وا عێراق له میانه‌ی پێداگیریی خه‌ڵكه‌كه‌ی به سه‌ر به‌ربه‌سته‌كان زاڵ ده‌بێت و به‌هێزتریش ده‌رده‌كه‌وێت.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان له ساته هه‌ره‌سه‌خته‌كانی عێراق یارمه‌تی وڵاته‌كه‌ی داوه و به‌رده‌وامیش ده‌بێت له یارمه‌تیدان.
جێگای شانازییه بۆ من، خزمه‌تی گه‌لی عێراق بكه‌م و له نزیكه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق كار بكه‌م وه‌ک نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان.
به بۆنه‌ی ساڵی نوێوه هیوای ته‌ندروستی و خۆشیی بۆ ئێوه و خۆشه‌ویستانتان ده‌خوازم.
سوپاس بۆ ئێوه.
سه‌رچاوه: Kurdistan TV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment