به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕای‌گه‌یاند: له ماوه‌ی مانگی ڕابردوودا هێزه‌كانیان توانیویانه شه‌ش كه‌س به تۆمه‌تی به‌كارهێنانی ماده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیر بكه‌ن كه یه‌كێک له ده‌ستگیركراوه‌كان ژنه.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه که له ئێستادا په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌و شه‌ش كه‌سه كراوه‌ته‌وه به‌پێی ماده‌ی (14) كه تایبه‌ته به به‌كارهێنانی ماده هۆشبه‌ره‌كان و یه‌کێک له تۆمه‌تباره‌كان ئۆتۆمبیلێكی جۆری نیسان پاتڕۆڵی پێوه گیراوه كه به مه‌به‌ستی كێشانی ماده‌ی هۆشبه‌ر به‌كاری هێناوه.
ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی له كۆتاییی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هۆشداری داوه له زیادبوونی ماده هۆشبه‌ره‌كان و داوا له هاووڵاتییان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌مووانه‌وه بتوانن ژینگه‌یێكی ته‌ندروست دروست بكه‌ن، له كاتی بوونی هه‌ر زانیارییێک له‌باره‌ی به‌كارهێنان یان بازرگانی كردن به‌و مادانه‌وه هێزه‌كانیان ئاگادار بكه‌نه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment