ڕاشاتودەی: فەڕەنسا توانای ئەوەی نییە بەرگری لە کوردی سووریا بکات

بەشی جیهان- ڕاشاتودەی لە ڕاپۆرتێکی خۆیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە فەڕەنسا پاش کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا توانای ئەوەی نییە پارێزگاری لە هێزەکانی خۆیشی بکات بۆیە بەم زووانە ناتوانێت ببێتە هێزێک بۆ بەرگری کردن لە هێزی کوردی سووریا.

کوردپرێس:

فەڕەنسا تاکە وڵات بوو کە پاش بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کشانەوەی هێزی ئەمریکی لە سووریا ڕایگەیاند پشتگیری لە کوردەکان دەکات. بەڵام دیارە فەڕەنسا چ لە باری ژمارەی هێزەوە و چ لە باری کەرەستە و چەکی سەربازییشەوە هێزی کەمی پێیە و ناتوانێت لە بەرانبەر هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردی سووریا پارێزگاری لە کوردەکانی باکووری سووریا بکات.

هەر بە پێی ڕاپۆرتەکەی ڕاشاتودەی فەڕەنسا لە بەر هۆکاری ئەمنی حەز ناکات ژماەری ڕاستەقینەی ئەو هێزانەی ئاشکرا بکات کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بڵاوەی پێکردوون هەر بۆیەش ڕایگەیاندووە کە لە هەموو خۆرهەڵاتی ناوەڕاست تەنها 1100 هێزی سەربازیی هەیە و لەو ژمارەیەش تەنها 200 سەربازیان لە سووریان. بەڵام تورکیا لە فەڕەنسا تووڕەیە لە بەر ئەوەی بەقازانجی کوردی سووریا لەو وڵاتە ماوەتەوە و هەر بەو نۆنەیەشەوە ئەنقەرە دەستی کردووە بە درکاندن و ئاشکراکردنی ئەو بنکە سەربازییانەی فەڕەنسا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست هەیەتی و ئەوەش گیانی سەربازە فەڕەنسییەکانی خستۆتە مەترسییەوە.

ئاژانسی هەواڵی ئانادۆڵی حکوومی وتوویەتی فەڕەنسا لە سووریا 9 بنکەی سەربازیی هەیە کە لانی کەم ئەمنییەتی 4 لەو بنکە سەربازییانە بە ئەمریکا دابین دەکرێت و ئەگەر ئەمریکا لە سووریا بکشێتەوە گیانی سەربازە فەڕەنسییەکان دەکەوێتە مەترسییەوە.

هەر بە پێی ڕاپۆرتەکەی ڕاشاتودەی تەنانەت ئەمریکاش بۆ پاراستنی گیانی سەربازەکانی خۆی پشتی بە کوردەکان بەستبوو بۆیە فەڕەنسا بەو ژمارە کەمەی هێزەکانیەوە ناتوانێت پشتگیریی کوردی سووریا بکات.

News Code 50669

Your Comment

You are replying to: .
captcha