ئه‌وقافى هه‌رێم بۆ موفتى عێراق: ده‌نگت نه‌شازه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- له‌سه‌ر خۆشی ده‌ربڕین له یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر عیسا (سه‌لامی خوای لێبێت) و ئاهه‌نگه‌كانى سه‌رى ساڵ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینیی هه‌رێم وه‌ڵامى موفتی عێراق ده‌داته‌وه ‌و ده‌ڵێت: ده‌نگت نه‌شازه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له ‌به‌یاننامه‌یێكدا ڕای‌گه‌یاندوووه‌: له ‌كاتێكدا زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر عیسا ده‌كه‌نه‌وه ‌و جیهانیش له‌خۆ ئاماده‌كردندان بۆ پێشوازیی له‌ هاتنی ساڵێكی نوێی زایینی، وه‌ک هه‌میشه‌ ساڵانه‌ لێره‌ و له‌وێ چه‌ند ده‌نگێكی ناساز به‌رز ده‌بنه‌وه‌، له‌بری باسی پێكه‌وه‌ژیان و ڕێزگرتن له ‌‌په‌یڕه‌وكارانی ئایینی مه‌سیح و قبووڵكردنی به‌رانبه‌ر، ده‌ست ده‌كه‌ن به‌ هێرش كردنه‌ سه‌ر بۆنه‌ی هاووڵاتییانی مه‌سیحی به‌ چه‌ندین ده‌سته‌واژه‌‌ و وشه‌ی برینداركار كه‌ پێش هه‌ر شتێک پێچه‌وانه‌ی ڕۆح و ناوه‌ڕۆكی ئایینی پیرۆزی ئیسلامه‌.

هه‌روه‌ها وه‌زاره‌ته‌كه‌ نووسیویه‌تی: "دواترینی ئه‌و ده‌نگه‌ ناسازانه‌ قسه‌كانی مه‌هدی ئه‌لسومه‌یده‌عی به‌ ناو موفتی وڵاتی عێراق بوو كه‌ ‌له‌ لێكدانه‌وه‌یێكی فه‌توائاسادا لێدوانێكی دژ به‌ خۆشی ده‌ربڕین به ‌یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر عیسا و ‌ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵی زایینی دا و قسه‌كانی دژ به‌ ‌بنه‌ماكانی عه‌قڵ و لێبورده‌ییی ئایینی بوون".

وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروباری ئایینى هه‌رێم ڕوونی كردوووه‌ته‌وه‌ که‌ به ‌توندی دژی لێدوانه‌كانی ناوبراون و‌ ئه‌‌و جۆره‌‌ بۆچوونه‌‌ هه‌‌ڵانه‌‌ش به‌‌ ته‌‌واوه‌‌تی وه‌ک بۆچوونی گرووپی دڕنده‌ی داعشه‌ و داواش ده‌كات ڕێكاری یاسایی له‌ به‌رانبه‌ردا بگیرێته‌به‌ر.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی عێراق

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50662

Your Comment

You are replying to: .
captcha