بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی عەونی ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی ڕایگەیاند: "لەنێو پارتی بۆ به‌ستنى کۆنگره دوو بۆچوون هه‌یه، یه‌کێکیان پێى باشه پێش ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکرێت و ئه‌وى دیکه‌ش ده‌ڵێت دوای ھەڵبژاردن بکرێت، بەڵام تائێستا کاتێکی دیاریکراو نییە بۆ ئەنجامدانی کۆنگرە".
ناوبراو جه‌ختیش ده‌کاته‌وه، "ھەموو ڕێکخستن و ئامادەکاریەکان بۆ ئەنجامدانی کۆنگرە کۆتایی هاتووه، ئەوەی ماوە تەنھا دیاریکردنی وادەکەیە".
پارتى تائێستا 13 کۆنگره‌ى ئه‌نجامداوه، کۆنگره‌ی یه‌که‌مى له‌ساڵى 1946 به‌نهێنی له شاری به‌غدا و کۆنگره‌ی دوه‌میش له1951 هه‌ر له به‌غدا و سێیه‌میش لە 1953 له که‌رکووک و کۆنگره‌ى چواره‌م لە 1959 له به‌غدا و پێنجه‌م له مانگی ئایاری ساڵی 1960 دیسانه‌وه هه‌ر له به‌غدا.
کۆنگره‌ی شه‌شه‌مى پارتى له‌سه‌ره‌تای مانگی ته‌مموزی ساڵی 1964 له قه‌ڵادزێ به‌ستراوه و حه‌وته‌م له 1966 له‌گه‌ڵاڵه و هه‌شته‌م له1970 له‌ناوپردان و کۆنگره‌ى نۆیه‌م و ده‌یه‌م 1979و 1989 له مه‌رگه‌وه‌ڕ به‌ستراوه.
کۆنگره‌کانى 11و 12و 13ش له‌ساڵانى 1993و 1999و 2010 له‌شارى هه‌ولێر به‌ستراون و ئێستا ئاماده‌کارییه‌کانیان بۆ کۆنگره‌ى 14 له‌شارى هه‌ولێر کۆتایی هاتووه.
Your Comment