غیاس سوورچی: به‌شداریی یه‌کێتی له‌ پێکهێنانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان حاشاهه‌ڵنه‌گره‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رکرده‌یێکی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان ده‌ڵێت: حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ته‌نها به‌ به‌شداریی یه‌کێتیی نیشتیمانییه‌وه‌ پێک ده‌هێنرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، غیاس سوورچی به‌ هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی ڕاگه‌یاند که‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی یه‌کێتی له‌گه‌ڵ پارتی دیموکراتی کوردستان زۆر باشه‌ و به‌شداریی تێکڕای حیزبه‌ کوردستانییه‌کان بۆ پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێی هه‌رێمی کوردستان زه‌رووره‌ و به‌ بێ یه‌کێتییش حکوومه‌تێکی وه‌ها پێک نایێت چوونکه‌ ئه‌و حیزبه‌ به‌شێکی گرینگ له‌ پڕۆسه‌ی سیاسیی هه‌رێمه‌.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه‌: گفتوگۆی نێوان حیزبه‌ کوردستانییه‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردنی خێرای کێشه‌ی پێکهێنانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان درێژه‌ی هه‌یه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50658

Your Comment

You are replying to: .
captcha