وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عێراق ده‌ستی له‌کار کێشایه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- دوای چوار ڕۆژ له‌ وه‌رگرتنی متمانه‌، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عێراق به‌هۆی تێوه‌گلانی برایێکی به‌ ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعشه‌وه‌ ده‌ستی له‌کار کێشایه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شه‌یما حه‌یالی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی خۆی پێشکه‌شی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق کردوووه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی برایێکی په‌یوه‌ندی به‌ ڕێکخراوی داعشه‌وه‌ هه‌بوووه‌.

شه‌یما له‌ به‌یاننامه‌یێکدا وتی: "داعش هاوشێوه‌ی زۆربه‌ی که‌سانی دیکه‌، براکه‌ی ناچار کردوووه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌کانییه‌وه‌ بکات به ‌بێ ئه‌وه‌ی براکه‌ی ده‌ستی هه‌بێت یاخود هاوکار بووبێت له‌ کوشتنی هیچ هاووڵاتییێکی عێراقی".

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که‌ ئه‌و که‌سانه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆییی براکه‌یان بڵاو کرده‌وه‌ به‌شێکی ڤیدیۆکانیان داناوه‌ که‌ باس له‌ په‌یوه‌ندیی براکه‌ی و ڕێکخراوی داعش ده‌کات.

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ سه‌رباری ئه‌وه‌ی بێبه‌ری بوونی خۆی له‌ هه‌ر کارێکی تاوانکاری و تیرۆریستی ڕاگه‌یاند ده‌ستله‌کار کێشانه‌وه‌ی خۆیشی ڕاده‌ستی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق کردوووه‌.

له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان گرته‌یێکی ڤیدیۆیی له‌یس حه‌یالی برای وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عێراق بڵاو بوووه‌ته‌وه‌ که‌ یه‌کێک بوووه‌ له‌ سه‌رکرده‌کانی ڕێکخراوی داعش له‌ مووسڵ.

ده‌ستله‌کار كێشانه‌وه‌ی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عێراق دوای ئه‌وه‌ دێت که‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران متمانه‌ی به‌و وه‌زیره‌ به‌خشی.

سه‌رچاوه‌: سبه‌ی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50652

Your Comment

You are replying to: .
captcha