به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌زای ته‌مه‌للی هاوسه‌رۆكی گشتیی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) سه‌ردانی ڕێكخستنه‌كانی حیزبه‌كه‌ی كرد له شاری ئیزمیری توركیا و ڕایگه‌یاند: ئیبراهیم ئاكبابا یه‌كێک له لایه‌نگرانی هه‌ده‌په كه یه‌كێک بوو له زیندانییه نه‌خۆشه‌كانی ناو گرتووخانه‌كانی توركیا له كاتی دانیشتنی دادگایی كردنیدا جه‌ڵته‌ی دڵ لێی دا و گیانی له‌ده‌ست دا.
ناوبراو وتیشی: ئه‌وه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌یه كه له وڵاتێكدان كه نادادی و بێمافی به‌و ئاسته گه‌یشتوووه.
سه‌زای ته‌مه‌للی ڕاشیگه‌یاند: تا ئێستا هه‌زار و 100 زیندانیی نه‌خۆش كه لایه‌نگر و ئه‌ندامانی هه‌ده‌په‌ن له گرتووخانه‌كاندان و 500یان دۆخی ته‌ندروستییان خراپه و ژیانیان له مه‌ترسیدایه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی زۆر جار سكاڵایان له وه‌زاره‌تی داد تۆمار كردوووه به‌ڵام بێسوود بوووه.
ناوبراو وتیشی: ئه‌گه‌ر له توركیادا بۆ ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌نگاو بنرێت، ئه‌وا ده‌بێت هه‌موو كه‌س ئه‌و ئه‌ركه بخاته سه‌ر شانی خۆی و ببێته ده‌نگی له‌یلا گۆڤه‌ن كه زیاتر له 50 رۆژه مانی له خواردن گرتوووه.
سه‌رچاوه: KNN
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment