به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌لیل نووری سه‌ركرده‌یێکی نزیک له موقته‌دا سه‌در له‌وباره‌یه‌وه نووسیویه‌تی: "ده‌مه‌وێت نهێنییێک ئاشكرا بكه‌م و ئه‌ویش ئه‌وه‌یه هێزه‌کانی سه‌ر به ڕه‌وتی سه‌در پێش له سه‌ردانی ئه‌مدواییه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا بۆ عێراق دوو شوێنیان دیاری كرد كه ئه‌گه‌ری هه‌یه تره‌مپ سه‌ردانی بكات یان سه‌ربازگه‌ی تاجی له به‌غدا یان بنكه‌ی سه‌ربازیی عه‌ین ئه‌سه‌د له پارێزگای ئه‌نبار و خۆیان به ته‌واوه‌تی بۆ ئاماده كرد و چاوه‌ڕێی فه‌رمان و ئاماژه‌یێک بوون بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌نه ئامانج به‌ڵام دواتر سه‌رکردایه‌تیی باڵا فه‌رمانی داوه دان به خۆیاندا بگرن."
نووری ده‌شڵێت: "ئێمه ده‌مانویست که جه‌حه‌نه‌مێک بۆ کافران له عێراق دروست بکه‌ین به‌م حاڵه‌شه‌وه هۆکاری ڕێگری گرتن له‌و کاره‌مان له سه‌رکرده‌کانی ڕه‌وتی سه‌در نه‌پرسی و پاشگه‌ز بووینه‌وه."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment