ڕێكخراوی كۆچ: زیاتر له‌ 500 هه‌زار عێراقی کۆچیان به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات کردوووه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕێكخراوى پرۆژه‌ى كۆچى نێوده‌وڵه‌تى ئاشكرای كرد که‌ له‌ ساڵی 2014ه‌وه‌ زیاتر له‌ 500 هه‌زار عێراقى كۆچیان بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات كردوووه‌ كه‌ زۆرینه‌یان توێژی گه‌نجانن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕێکخراوی کۆچی نێوده‌وڵه‌تی له‌ ڕاپۆرتێكیدا ڕوونی کردۆته‌وه‌ که‌ هاووڵاتییانی عێراق به‌هۆى نه‌بوونى سه‌قامگیرى و هه‌لى كار و لاوازى په‌روه‌رده‌ و نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى و شه‌ڕى دژى تیرۆره‌وه‌ به‌ ڕێژه‌یێكى به‌رز كۆچ بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات ده‌كه‌ن هه‌ر بۆیه‌ له‌ ساڵى 2014ه‌وه‌ تا 2018 زیاتر له‌ 555 هه‌زار هاووڵاتى عێراقى كۆچیان كردوووه‌ و له‌و ژماره‌یه‌ش 274 كه‌س له‌ ده‌ریاى ناوه‌ڕاستدا بوونه‌ته‌ قوربانى و نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌ورووپا.

لاى خۆیه‌وه‌ لاوه‌ند بۆتان ڕاوێژكارى كۆچ له‌ ڕێكخراوه‌كهدا ئاماژه‌ى به‌وه ‌داوه‌ که‌ ڕێكخراوه‌كه‌یان چه‌ندین سیمینار و كۆنفرانسی له‌ شاره‌كانى عێراقدا به‌ هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه‌ ساز كردوووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نجان به ‌مه‌ترسییه‌كانى كۆچ ئاشنا بكه‌ن.

ناوبراو ده‌شڵێت: "نزیكه‌ى پێنج هه‌زار و 500 كه‌س له‌و سیمینار و كۆنفڕانسانه‌ سوودمه‌ند بوون و پڕۆژه‌كه‌ گه‌نجان هان نادات و ڕێگریشیان لێناكات بۆ كۆچ به‌ڵام پێویسته‌ گه‌نجان مه‌ترسییه‌كانى كۆچ و ئه‌و بارودۆخه‌ى پیایدا تێده‌په‌ڕن و ئه‌و پاره‌یه‌ی خه‌رجى ده‌كه‌ن، ورده‌كارییه‌كه‌ی بزانن".

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50645

Your Comment

You are replying to: .
captcha