به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕێکخراوی کۆچی نێوده‌وڵه‌تی له ڕاپۆرتێكیدا ڕوونی کردۆته‌وه که هاووڵاتییانی عێراق به‌هۆى نه‌بوونى سه‌قامگیرى و هه‌لى كار و لاوازى په‌روه‌رده و نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى و شه‌ڕى دژى تیرۆره‌وه به ڕێژهیێكى به‌رز كۆچ بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات ده‌كه‌ن هه‌ر بۆیه له ساڵى 2014ه‌وه تا 2018 زیاتر له 555 هه‌زار هاووڵاتى عێراقى كۆچیان كردوووه و له‌و ژماره‌یه‌ش 274 كه‌س له ده‌ریاى ناوه‌ڕاستدا بوونه‌ته قوربانى و نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌ورووپا.
لاى خۆیه‌وه لاوه‌ند بۆتان ڕاوێژكارى كۆچ له ڕێكخراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ى به‌وه داوه که ڕێكخراوه‌كه‌یان چه‌ندین سیمینار و كۆنفرانسی له شاره‌كانى عێراقدا به هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه ساز كردوووه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نجان به مه‌ترسییه‌كانى كۆچ ئاشنا بكه‌ن.
ناوبراو ده‌شڵێت: "نزیكه‌ى پێنج هه‌زار و 500 كه‌س له‌و سیمینار و كۆنفڕانسانه سوودمه‌ند بوون و پڕۆژه‌كه گه‌نجان هان نادات و ڕێگریشیان لێناكات بۆ كۆچ به‌ڵام پێویسته گه‌نجان مه‌ترسییه‌كانى كۆچ و ئه‌و بارودۆخه‌ى پیایدا تێده‌په‌ڕن و ئه‌و پاره‌یه‌ی خه‌رجى ده‌كه‌ن، ورده‌كارییه‌كه‌ی بزانن".
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment