حیزبەکانی وڵاتی هۆڵەندا دەعمی کوردەکانی سووریا دەکەن

بەشی جیهان- حیزبی یەکگرتووی مەسیحییەکانی هۆڵەندا داوای کردووە وڵاتەکەی هێز بنێرێتە سووریا بۆ پشتگیری کردنی کوردەکان و ژمارەیێک حیزبی دیکەش داواین کردووە ناوچەی دژەفڕین ڕابگەیێندرێت ئەوەش بۆ ڕێگری کردن لە هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر کوردەکانی سووریا.

کوردپرێس:

پاش ئەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە لە سووریا دەکشێتەوە جووڵەی سەربازیی تورکیا لە سەر سنووری سووریا زیادی کرد و مەبەستیەتی هێرش بکاتە سەر ئەو ناوچانەی بە دەست کوردی سووریاوەیە. بە پێی بڕیارەکەی ترەمپ نزیکەی 2000 هێزی ئەمریکی لە سووریا دەکشێتەوە بەڵام 400 هێزی دوو وڵاتی فەڕەنسا و بەریتانیا لە سووریا دەمێننەوە کە لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی دژەداعشدا هاوکاریی کوردیان دەکرد.

کوردی سووریا نیگەرانە لە هێرشی تورکیا و بەو بۆنەیەشەوە داوای هاوکاری و یارمەتیی لە دیمەشق کردوووە و ئێستاش هێزی سوپای سووریا لە دەوروبەری منبەج جێگیر کراون.

حیزبی یەکگرتووی مەسیحییەکانی هۆڵەندا داوای کردووە وڵاتەکەی هێز بنێرێتە سووریا بۆ پشتگیری کردنی کوردەکان و ژمارەیێک حیزبی دیکەش داوایان کردووە ناوچەی دژەفڕین ڕابگەیێندرێت ئەوەش بۆ ڕێگری کردن لە هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر کوردەکانی سووریا.

"جویل ڤوودرۆیند" نوێنەری حیزبی مەسیحییەکانی هۆڵەندا لە پەڕلەمانی ئەو وڵاتە ستایشی کوردی کردووە کە شەڕی دژبە تیرۆر و داعشیان کرد و لەو بارەیەوە ڕۆژنامەی "ترڤۆ"ی وتوووە ئەگەر بێتو لەم قۆناغەدا هێزی هاوپەیمانان لە سووریا بکشێنەوە ئەوا تورکیا هێرش دەبات و ناوچە کوردنشینەکان داگیر دەکات.

ناوبراو دەشڵێت: ئەگەر بێتوو کورد هەموو توانای خۆی کۆ بکاتەوە بۆ ئەوەی بەرپەرچی هێرشەکانی تورکیا بداتەوە ئەوا داعش خۆی یەک دەخاتەوە و بەخۆیدا دێتەوە هەر بۆیەش باشتر وایە هۆڵەندا هێز بنێرێتە ئەو ناوچەیە بۆ ئەوەی ڕێگر بێت لە هێرش کردنی تورکیا.

بە پێی نووسراوی گۆڤاری "ڤۆڵکسکرانت" ژمارەیێک لە حیزبەکان و نوێنەرانی پەڕلەمانی هۆڵەندا پێشوازییان لەو پێشنیازە نەکردووە. ئەندرۆ بۆسمەن نوێنەرێکی حیزبی ئازادی و دیموکراسی لەو بارەیەوە وتوویەتی دەوڵەت دەبێت ئەو بابەتە بنێرێتە پەرلەمان و نوێنەرانی پەڕلەمان خوێندنەوەی بۆ بکەن و دەنگی لە سەر بدەن. سەرەڕای ئەوەش دیار نییە ئایا سوپای هۆڵەندا ئامادەییی ئەوەی تێدایە کە هێز بنێرێتە سووریا یان خەیر.

ئەوەش لە کاتێکدایە ژمارەیێک حیزبی دیکە وەکوو "CDA" دەڵێن ئەو بژاردەیە کە داوای ناوچەی دژەفڕین لە ناوچە کوردنشینەکان بکرێت باشترە.

مارتین ڤان هالۆرت نێونەری حیزبی "CDA" لەو بارەیەوە دەڵێت پێویستە هۆڵەندا، گوشار بخاتە سەر تورکیا. ڕاگەیاندنی ناوچەی دژەفڕین ئایدیایێکی باشتر و مەعقوولترە بەڵام هۆڵەندا بە تاقی تەنیا ناتوانێت ئەو کارە بکات.

ژمارەیێک نوێنەری پەڕلەمان لە حیزبە جیاجیاکانی هۆڵەندا بە "ویلادیمیێر ڤان ویلگێنبێرگ" چاودێری سیاسی و پسپۆڕی کاروباری کوردیان وتووە نیگەرانن لەوەی کوردی سووریا بە هۆی هێرشی تورکیاوە لێی بقۆمێت و نابێت ڕێگە بەوەش بدرێت کە کردەی سەربازی لەوە زیاتر لە سووریا پەرە بسێنێت.

News Code 50642

Your Comment

You are replying to: .
captcha