هەڕەشەکانی داعش لە هەرێمی کوردستان پەرەدەسێنێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- چه‌كدارانی‌ داعش له‌چه‌ند ناوچه‌یێكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بوونه‌ته‌ مه‌ترسی‌ بۆسه‌ر هاووڵاتییان، به‌رپرسێكی‌ یه‌كێتییش له‌ خورماتوو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "داعش ژماره‌یێک هاووڵاتیی‌ كوردی‌ ڕفاندووه‌ و تا ئێستا چاره‌نووسیان نادیاره‌".

کوردپرێس:

مه‌لا كه‌ریم شكور به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی حه‌مرینی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، "له ‌سنووری خورماتوو تاده‌گاته‌ سنوری‌ زه‌رگه‌، داعش له‌جموجووڵێكی‌ به‌رفراواندایه‌ و نزیكه‌ی‌ 250 چه‌كداریان هه‌یه‌، ناو به‌ناو ده‌چنه‌سه‌ر گونده‌كان و هه‌ڕه‌شه‌ له ‌هاووڵاتییان ده‌كه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ له‌چه‌ند ڕۆژی‌ ڕابردوودا چوونه‌سه‌ر گوندی‌ پاره‌ پاره‌"

وتیشی‌:"جوڵه‌ به‌رده‌وامه‌كانی‌ داعش بونه‌ته‌ هۆی‌ مه‌ترسی‌ و هه‌ڕه‌شه‌ی‌ گه‌وره‌ بۆسه‌ر ناوچه‌كه‌و به‌تایبه‌ت هاوڵاتیان، ژماره‌یه‌ك گوندی‌ كوردنشین كه‌ كه‌وتونه‌ته‌ سنوری‌ قه‌زای‌ داقوق و خورماتوو، زیاتر هه‌ڕه‌شه‌یان له‌ سه‌ره‌ و وایان لێهاتووه‌ گونده‌كان به‌جێ بهێڵن".

ئه‌وه‌شی‌ ڕوون كرده‌وه‌، "له‌چه‌ند ڕۆژی‌ ڕابردوشدا سێ كه‌سیان بردوه‌و تائێستا چاره‌نوسیان نادیاره‌، هه‌وڵه‌كانیش بۆ دۆزینه‌وه‌یان به‌رده‌وامه‌، ئه‌و مه‌ترسییانه‌ش تا گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وامییان ده‌بێت، چوونكه‌ ئه‌و هێزانه‌ی‌ له‌وێن ناتوانن ئه‌منیه‌تی‌ شاره‌كه‌ بپارێزن، پێشمه‌رگه‌ش ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه‌ تا حكوومه‌تی‌ هه‌رێم عیراق ڕێكه‌وتن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ نه‌كه‌ن".

له ‌سنووری‌ قه‌زای‌ خانه‌قینیش مه‌ترسییه‌كانی‌ داعش و جموجووڵه‌كانیان به‌رده‌وامه‌، به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كانیش شه‌وی‌ ڕابردوو چه‌كدارانی داعش له‌نزیك پردی حه‌لوان (له‌نێوان خانه‌قین و جه‌له‌ولا) په‌لاماری‌ ڕه‌بیه‌یێكی پۆلیسی فیدراڵیایان داوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ دوو پۆلیس كوژران.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 50630

Your Comment

You are replying to: .
captcha