به‌م زوووانه‌ ئه‌مریکا له‌ سووریا ناکشێته‌وه‌

به‌شی سووریا- شرۆڤه‌کارێکی کوردی سووریا پێی وایه‌ که‌ به‌م زوووانه‌ ئه‌مریکا له‌ سووریا ناکشێته‌وه‌ و کورد چاره‌یێکی‌تری نییه‌ جگه‌ له‌ ته‌عامول و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی.

به‌هزاد عه‌موو هه‌واڵنێر و شرۆڤه‌کاری سیاسی له‌باره‌ی چوونی سوپای سووریا بۆ مه‌نبه‌ج به‌ ئاژانسی هه‌واڵی کوردپرێسی ڕاگه‌یاندوووه‌: پاش بڕیاری دۆناڵد تره‌مپ بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانیان له‌ سووریا، تورکیا ده‌رفه‌تی هێرش‌کردنه‌ سه‌ر باکووری سووریای ده‌بێت به‌و بۆنه‌وه‌ کورده‌کان ناچارن ته‌عامول له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی بکه‌ن.

ناوبراو گوتیشی: ئێستاکه‌ هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی سووریا له‌ چوارچێوه‌ی پاراستنی سنووره‌کانی ڕۆژئاوا و باکووری مه‌نبه‌ج له‌ ناوچه‌ی نێشته‌جێبوونی گرووپه‌ توندڕه‌وه‌کان و سوپای تورکیا جێگیر بوونه‌.

به‌هزاد عه‌موو ڕاشی‌گه‌یاند: زوو یان دره‌نگ ده‌بێ لایه‌نی کوردی و ده‌وڵه‌ت بگه‌نه‌ ڕێککه‌وتن له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کان و بڕیاری ئه‌مریکا بوووه‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ به‌ شێوازێکی خێراتر جێبه‌جێ بکرێت.

ئه‌و هه‌واڵنێره‌ ئاماژه‌ به‌ ئامانجی ئه‌مریکا بۆ کشانه‌وه‌ له‌ سووریا ده‌کات و ده‌شڵێت: ئه‌مریکا به‌م ئاسانییه‌ واز له‌ سووریا ناهێنێت و سه‌ردانی له‌ناکاوی تره‌مپ بۆ عێراقیش دوو په‌یامی به‌دواوه‌ بوووه‌. په‌یامی یه‌که‌می تره‌مپ وڵاتانی ناوچه‌که‌ له‌خۆ ده‌گرێته‌وه‌ که‌ ئه‌مریکا نایه‌وێت له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ و په‌یامی دووهه‌میش ئه‌وه‌یه‌ که‌ هێشتاکه‌ سووریا گرینگایه‌تییێکی زۆری به‌ لای ئه‌مریکاوه‌ هه‌یه‌.

به‌هزاد عه‌موو ئاماژه‌ به‌ پێویستی هه‌ماهه‌نگیی هێزه‌ کوردییه‌کان له‌ خاکی سووریا ده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: له‌ دۆخی ئێستادا ده‌بێ یه‌کده‌نگییێکی کوردی- کوردی له‌ نێوان هێزه‌ کوردییه‌کان له‌ سووریا ئه‌نجام بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ئه‌گه‌ری هێرشی تورکیا ستراتێژیی یارمه‌تیی هه‌مه‌لایه‌نه‌ به‌کار بهێنرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50627

Your Comment

You are replying to: .
captcha